پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی سێهه‌م له پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی ڕۆژ ئاوایی ئاسیا ، تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه جامی سێهه‌می و میدالیایی برۆنزیان به‌ده‌ست هێنا .
ئه‌مه‌و له مه‌راسمێكی تایبه‌ت و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پێشوازی له ستافی ڕاهێنه‌ر و یاریزانانی تیپه‌كه كرا كه توانیان ئه‌و ئه‌نجامه مێژووییه بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ده‌ست بهێنن .
ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 6 / 2 / 2019 و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و سكرتێر و چه‌ند ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كرا له ڕاهێنه‌ر و یاریزانانی تیپه‌كه ، له‌و دیداره‌دا به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه وێڕایی پیرۆزبایی خۆی له ستافی ڕاهێنه‌ر و یاریزانان ئه‌و ئه‌نجامه‌ی به مێژووی وه‌س كرد به‌وه‌ی كه یانه‌كه له سالاَنی ڕابردوو تا ئه‌مڕۆ كۆششی كردووه بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجام له پاڵه‌وانێتیه ده‌ره‌كییه‌كان و خۆش به‌ختانه‌ش ئه‌و ئه‌نجامه به‌ده‌ست هاتووه .
به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد ووتیشی ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پاڵپشتی له تیپه‌كانی ده‌كات و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ش بۆ مێژوو ده‌مێنه‌وه كه یاریزانه پاڵه‌وانه‌كانی یانه له پاڵه‌وانێتیه ده‌ره‌كییه‌كان به‌ده‌ستی دێنن .
لای خۆشیه‌وه كاروان محه‌مه‌د ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كه باسێكی له به‌هێزی و ئاست به‌رزی پاڵه‌وانێتیه‌كه كردوو سوپاسی جێگری سه‌رۆك و ته‌واوی كارگێڕی یانه‌كه‌شیانی كرد كه هاوكار و پاڵپشت بوون بۆ به‌شداری تیپه‌كه‌یان له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا.
له كۆتایی ئه‌و دیداره‌شدا میدالیای پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌خشرایه هه‌ردوو كیژه خونچه ( سایه‌و ساریا ) كچانی كۆچكردوو هیوا ئه‌حمه‌د كه له ڕابردوو ئه‌و وه‌ك دڵسۆزێكی یاری تۆپی سه‌رمێز له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه جێگه ده‌ستی دیار بووه كاری بۆ ئه‌نجام كردووه .
پاشان جامی سێهه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه پێشكه‌ش به مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌ررۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كرا‌و ئه‌و جامه‌ش چووه نێو پێشانگه‌ی جامه به‌ده‌ست هاتووه‌كانی یانه‌كه .