پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆژی شه‌ممه 2019/1/12 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ست و ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:
1- كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی یانه‌ی ده‌روازه كرا، دوای گفتوگۆ بڕیاردرا یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له چالاكییه‌كانی تایبه‌ت به خۆی ته‌نیا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه ده‌كات، به پێی رێنمایی و یاسای یانه‌كان.
2- بڕیاردرا به دوورخستنه‌وه‌ی فۆتۆگرافه‌ری وه‌رزشی (سه‌لام عه‌لی) له‌سه‌رجه‌م یاریگه‌كانی كوردستان و نابێت له نێو یاریگه‌كان ئاماده‌بێت، ئه‌مه‌یش به هۆی ده‌رچوون له له گیانی وه‌رزشی و ره‌وشتی پیشه‌ی فۆتۆگرافی و نانه‌وه‌ی ئاژاوه، داوایش له لێژنه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كێتییه‌كه‌مان ده‌كه‌ین باجی تایبه‌تی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستانی لێ بسێنرێته‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ك فۆتۆگرافه‌ر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌كرێت.
3- داوا له نوێنه‌رانی یانه سه‌ركه‌تووه‌كانی قۆناخی كۆتایی خولی یانه پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین، رۆژی شه‌ممه 2019/1/19 له كاتژمێر 2:00 ـی پاش نیوه‌ڕۆ له باره‌گه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن.
4- ئه‌و یاریزانانه‌ی له خولی پله‌یه‌كی كوردستان بۆ وه‌رزی 2018/2019 یارییان نه‌كردووه و ناویشیان له لیستی یاریزانان هه‌بووه، ده‌توانن به ده‌ستبه‌رداربوون بچنه یانه‌یه‌كی دیكه یاری بكه‌ن.
5- داوا له هه‌ردوو یاریزانی یانه‌ی هه‌ڵۆ (هۆگر سه‌عدی و عومه‌ر عه‌بدولره‌حمان) ده‌كه‌ین، رۆژی شه‌ممه 2019/1/19 له كاتژمێر 2:00 ـی پاش نیوه‌ڕۆ له باره‌گه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن.
6- دابه‌زینی هه‌ردوو یانه‌ی (شێخان و كفری) بۆ خولی یانه پله‌دووه‌كانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2019/2020، به هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ردوو یانه له دواوه‌ی ریزبه‌ندی گرووپه‌كانی خۆیان له خولی پله‌یه‌كی كوردستان بۆ وه‌رزی 2018/2019 بوون.
7- له یاری نێوان زاخۆ و زێره‌ڤانی له خولی نایابی كوردستان، به هۆی ده‌ركردنی به كارتی سوور و جنێودان به ستافی ناوبژیوانان له لایه‌ن گۆڵپارێزی یانه‌ی زاخۆ (مسته‌فا ئه‌حمه‌د) ژماره (1) بڕیاردرا به:
• راگرتنی ناوبراو بۆ دوو یاری، یه‌ك یاری سزا و یه‌ك یاری به هۆی كارتی سوور.
• غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به بڕی 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
8- له یاری نێوان زاخۆ و زێره‌ڤانی له خولی نایابی كوردستان، به هۆی كۆنترۆڵ نه‌كردنی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان بڕیاردرا به غه‌رامه‌كردنی یانه‌ی زاخۆ به بڕی 300000 سێسه‌د هه‌زار دینار، هه‌روه‌ها داوا له سه‌رۆك و ته‌واوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی زاخۆ ده‌كه‌ین، رۆژی شه‌ممه 2019/1/19 له كاتژمێر 2:00 ـی پاش نیوه‌ڕۆ بۆ كاری پێویست له باره‌گه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن.
9- دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری یاری (سه‌لیم نوری) بۆ سێ هه‌فته به هۆی كه‌مته‌رخه‌می.
10- دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری ناوبژیوانان (ئه‌رسه‌لان قادر) بۆ یه‌ك یاری به هۆی كه‌مته‌رخه‌می.
11- دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری یاری (مه‌جید ره‌شید) بۆ سێ هه‌فته به هۆی كه‌مته‌رخه‌می.
12- له یاری نێوان ئاكرێ و برایه‌تی له خولی نایابی كوردستان، به هۆی كۆنترۆڵ نه‌كردنی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان بڕیاردرا به غه‌رامه‌كردنی یانه‌ی ئاكرێ به بڕی 300000 سێسه‌د هه‌زار دینار و، ئاگاداری كۆتایی بۆ یانه‌ی ئاكرێ به كۆنترۆڵكردنی جه‌ماوه‌ری یانه‌كه‌یان.
13- خولی لاوانی نایابی كوردستان بۆ وه‌رزی 2018/2019 له رۆژی هه‌ینی 2019/3/15 به به‌شداری (13) یانه به یه‌ك قۆناغ به‌رێوه ده‌چێت.
14- نووسراوی فه‌رمی یانه‌ی برایه‌تی ژماره 8 له رێكه‌وتی 2019/1/9 په‌سه‌ند نه‌كرا و ره‌تكرایه‌وه، به هۆی نه‌بوونی هیچ پاساوێكی یاسایی تۆپی پێ.