پێشمه‌رگه سپۆرت -
فیدراسیۆنی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق له شاری ناسڕیه یه‌كه‌م چالاكی خۆی ئه‌نجام دا كه بریتیی بوو له ڕاكردنی ماوه‌درێژ بۆ كوڕان و كچانی یانه‌كانی عێراق و تێیداو یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی وه‌ك تاكه نوێنه‌ری یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتوانی كچان به‌شداری كردوو توانیان پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنن .
ماوه‌ی ڕاكردنه ماوه درێژه‌كه به 10 كم دیاری كرابوو تێیداو كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به كۆكردنه‌وه‌ی 18 خاڵ نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی فیدراسیۆنی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق یان مسۆگه‌ر كرد
ئه‌مه‌و پله‌ی دووه‌می ئه‌و چالاكییه به‌هێزه بۆ كچانی یانه‌ی سه‌لام بوو به 29 خاڵ و پله‌ی سێهه‌میش بۆ كچانی یانه‌ی كازمیه بوو به 42 خاڵ .
له شاری ناسڕیه‌وه و له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا زه‌رده‌شت ڕه‌فیقی سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، سه‌ره‌تا سوپاس بۆ خوای گه‌وره كه توانیمان له یه‌كه‌م چالاكی به‌هێزی فیدراسیۆنی گۆڕه‌پان ومه‌یدانی عێراق به ئاستێكی به‌رز ببینرێن و پله‌ی یه‌كه‌مان له ڕاكردنی ماوه درێژه بۆ كچان به‌ده‌ست هێنا .
هه‌روه‌ك زه‌رده‌شت ئاماژه‌ی پێدا كه به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی تیپه‌كه‌یان ده‌گێڕنه‌وه بۆ پاڵپشتییه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌یان و هه‌روه‌ك سوپاسی خۆی و ته‌واوی ڕاهێنه‌ر و كیژه یاریزانانی گه‌یانده یانه‌كه‌یان و ئه‌و ئه‌نجامه‌شی وه‌ك یه‌كه‌م دیاری وه‌رزی نوێ پێشكه‌ش به یانه كرد .
جێگه‌ی باسه له‌سه‌ر ئاستی تاك ئه‌نجامی كیژه یاریزانانی تیپه‌كان له پله‌كانی یه‌كه‌م تا ده‌یه‌م به‌م شێوه‌یه بوو .
یه‌كه‌م - فه‌ره‌حناز سدیق - یانه‌ی پێشمه‌رگه
دووه‌م - ساره سالار - یانه‌ی سه‌لام
سێهه‌م - ئامال خزر - یانه‌ی پێشمه‌رگه
چواره‌م - دینا كه‌ریم - یانه‌ی كازمیه
پێنجه‌م - شكران فه‌ره‌ج - یانه‌ی سه‌لام
شه‌شه‌م - بوشری ڕه‌ووف - یانه‌ی پێشمه‌رگه
حه‌وته‌م - ته‌باره‌ك عه‌لی - یانه‌ی جامیعه‌ت عه‌ین
هه‌شته‌م - سومه‌یه قادر - یانه‌ی پێشمه‌رگه
نۆیه‌م - زیلان قادر - یانه‌ی پێشمه‌رگه
ده‌یه‌م - سحی ماجد - یانه‌ی سه‌لام