پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه‌و ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 10 / 1 / 2018 یاریه‌كانی هه‌فته‌ی دوانزه‌یه‌می قۆناغی یه‌كه‌م ده‌ستی پێكرد .
یانه‌ی زاخۆ له یاریگه‌ی خۆیدا و له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی زێره‌ڤانی یاریه‌كه‌ی به یه‌كسان بوون و به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌ك به كۆتاهات و هه‌روه‌ك یانه‌ی گازی باكوریش به 4 گۆڵی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی دهۆكی برده‌وه .
ئه‌مه‌و نه‌ورۆزی شاری سلێمانی له‌سه‌ر یاریگه‌ی زانكۆ میوانداری له ده‌ربه‌ندیخان كردوو ئه‌و یاریه‌ش به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به كۆتاهات .
دواجار هه‌ندرێن و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش له‌سه‌ر یاریگه‌ی هه‌ندرێن ڕوبه‌ڕوی یه‌كدی بونه‌وه و یاریه‌كه‌یان به خاوێنی و به بێ گۆڵ به كۆتاهات .