پێشمه‌رگه سپۆرت -
رۆژی یەکشه‌ممه 2019/1/6 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ست و ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:
1- به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی یاریزانانی فوتساڵی كچانی پارێزگه‌ی دهۆك، داوا له به‌رێز سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان لقی دهۆك ده‌كه‌ین، رۆژی شه‌ممه 2019/1/12 كاتژمێر 2:00 ـی ئێواره، له باره‌گه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بێت.
2- كۆنووسی یانه‌ی وه‌رزشی ده‌روازه به ژماره 117 له رێكه‌وتی 2018/12/20 وه‌رگیرا، داوا له یانه‌ی ناوبراو ده‌كه‌ین رۆژی شه‌ممه 2019/1/12 له كاتژمێر 2:00 ـی ئێواره، به مه‌به‌ستی گفتوگۆ له ناوه‌ڕۆكی كۆنووسه‌كه، نوێنه‌ریان له باره‌گه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بێت.
3- به مه‌به‌ستی دانانی پلان و نه‌خشه‌ی داهاتوو، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی قوتابخانه‌كانی تۆپی پێی كوردستان ئه‌نجامدا، بۆیه ئاگاداری سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی تۆپی پێی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، بۆ به‌شدارییكردن له فیستیڤاڵی قوتابخانه‌كانی تۆپی پێی كوردستان پێویسته قوتابخانه‌ی به‌شداربوو به‌مشێوه‌یه بێت:
• مۆڵه‌تی فه‌رمی له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان هه‌بێت.
• به فه‌رمی سه‌ر به یانه‌یه‌كی وه‌رزشی كوردستان بێت.
• داواین كات بۆ وه‌رگرتنی نووسراوی فه‌رمی به مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له فیستیڤاڵی قوتابخانه‌كانی تۆپی پێی كوردستان، رۆژی شه‌ممه 2019/2/2 ده‌بێت.
• به مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت داوا له نوێنه‌رانی قوتابخانه‌كانی تۆپی پێی كوردستان ده‌كه‌ین، رۆژی شه‌ممه 2019/2/2 له كاتژمێر 11:00 ـی به‌یانی له باره‌گه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن.
4- ره‌زامه‌ندی وه‌رگیرا له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی خولێكی تایبه‌ت به ناوبژیوانانی كوردستان، له ماوه‌ی پشووی نێوان قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌می خولی نایابی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتی ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی (ئیسماعیل حافی) بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ناوبژیوانانی كوردستان.
5- ئاگاداری نوێنه‌رانی یانه‌كانی خولی لاوانی نایابی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، رۆژی شه‌ممه 2019/1/12 له كاتژمێر 12:00 ـی نیوه‌ڕۆ له باره‌گه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن.
6- له یاری نێوان ده‌ربه‌ندیخان و گازی باكوور له خولی نایابی كوردستان، هۆی به‌كارهێنانی یاری ئاگرین بۆ نێو یاریگه له لایه‌ن هانده‌رانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی یاریزانێكی یانه‌ی گازی باكوور ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه بكرێت، بڕیاردرا به غه‌رامه‌كردنی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به بڕی 300000 سێسه‌د هه‌زار دینار.
• له ئه‌گه‌ری دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م ره‌فتاره ناوه‌رزشییه سزاكان توندتر ده‌بن.
• پێویسته یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان پێش ئه‌نجامدانی یاری داهاتووی، بڕی غه‌رامه‌كه راده‌ستی ژمێریاری یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بكه‌ن.
7- له یاری نێوان سه‌یدسادق و سۆلاڤ له خولی پله‌یه‌كی كوردستان، هۆی به‌كارهێنانی یاری ئاگرین بۆ نێو یاریگه له لایه‌ن هانده‌رانی یانه‌ی سه‌یدسادق، كه بووه هۆی وه‌ستانی یارییه‌كه، بڕیاردرا به غه‌رامه‌كردنی یانه‌ی سه‌یدسادق به بڕی 300000 سێسه‌د هه‌زار دینار.
• له ئه‌گه‌ری دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م ره‌فتاره ناوه‌رزشییه سزاكان توندتر ده‌بن.
• پێویسته یانه‌ی سه‌یدسادق پێش ئه‌نجامدانی یاری داهاتووی، بڕی غه‌رامه‌كه راده‌ستی ژمێریاری یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بكه‌ن.
8- له یاری نێوان پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له خولی نایابی كوردستان، به هۆی به‌كارهێنانی وته‌ی ناوه‌رزشی و نه‌شیاو به ناوبژیوانی یارییه‌كه له لایه‌ن یاریده‌ده‌ری پزیشكی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی (سه‌ركار سابر) بڕیاردرا به:
• راگرتنی ناوبراو تا كۆتایی هاتنی قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی كوردستان.
• غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به بڕی 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
9- له یاری نێوان خانه‌قین و كفری له خولی پله‌یه‌كی كوردستان، به هۆی به‌كارهێنانی یاری ئاگرین و هه‌ڵدانی بۆ نێو یاریگه له لایه‌ن هانده‌رانی یانه‌ی خانه‌قین، بڕیاردرا به غه‌رامه‌كردنی یانه‌ی خانه‌قین به بڕی 300000 سێسه‌م هه‌زار دینار.
• له ئه‌گه‌ری دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م ره‌فتاره ناوه‌رزشییه سزاكان توندتر ده‌بن.
• پێویسته یانه‌ی خانه‌قین پێش ئه‌نجامدانی یاری داهاتوویان، بڕی غه‌رامه‌كه راده‌ستی ژمێریاری یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بكه‌ن.
10- له یاری نێوان شێروانە و ئارارات له خولی نایابی كوردستان، به هۆی به‌كارهێنانی یاری ئاگرین و هه‌ڵدانی بۆ نێو یاریگه له لایه‌ن هانده‌رانی یانه‌ی شێروانە، بڕیاردرا به غه‌رامه‌كردنی یانه‌ی شێروانە به بڕی 300000 سێسه‌م هه‌زار دینار.
• له ئه‌گه‌ری دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م ره‌فتاره ناوه‌رزشییه سزاكان توندتر ده‌بن.
• پێویسته یانه‌ی شێروانە پێش ئه‌نجامدانی یاری داهاتوویان، بڕی غه‌رامه‌كه راده‌ستی ژمێریاری یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بكه‌ن.