ته‌ندروستی -
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه " سبیرۆلینا" كه پێی ده‌وترێت " ئاڵتونی سه‌وز " توانای دابه‌زاندنی په‌ستانی به‌رزی خوێنی هه‌یه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتوه ئه‌م جۆره گیا سه‌وزه جۆرێك پرۆتینی تیادایه كه توانای هێوركردنه‌وه‌ی ملوله‌كانی خوێنی هه‌یه.
سبیرۆلینا جۆرێك ته‌واوكه‌ری خۆراكیه له قه‌وزه سه‌وزه‌كان دروست ده‌كرێت كه له كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریاچه خوێیاویه‌كانی هێڵی كه‌مه‌ری زه‌وی هه‌ن و توانای دابه‌زاندنی كێشی زیادده و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره‌ی هه‌یه.
به‌رزی په‌ستانی خوێن ده‌بێته هۆی توشبوون به نه‌خۆشیه جیاوازه‌كانی دڵ و ئاوسانی ماسولكه‌كانی دڵ و به‌هۆیه‌وه به بڕێكی كه‌م خوێن بۆ دڵ ده‌چێت، پسپۆڕان بۆیان ئاشكرا بووه كه ئه‌م جۆره قه‌وزه‌یه توانای هێوركردنه‌وه و فراوانكردنی ملوله‌كانی خوێنی هه‌یه و په‌ستانی خوێن به جێگیری ده‌هێڵێته‌وه.