ته‌ندروستی -
نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌كان جۆری زۆر و هۆكاری جیاوازیان هه‌یه و هستێریا یه‌كێكه له نه‌خۆشیه‌كان كه له‌م بابه‌ته‌وه دكتۆر هێمن فاتح حمەکریم پزیشکی پسپۆڕی دەرونی باسی لێوه ده‌كات.
ئه‌م نه‌خۆشییه گۆڕانی پەژارە و ناڕەحەتی پەنگخواردووی دەرونیە بۆ نیشانەی جەستەیی و نەخۆشیەکە بەڕێژەی (٥) ئەوەندە لە ڕەگەزی مێ زیاترە.
نیشانە جەستەییەکان وەك لاڵ بوون، نابینایی، ئیفلیجی پەلەکان و بورانەوە دەردەکەوێت و نیشانەکان کاتین و مەترسی بۆ سەر ژیانی نەخۆشەکە دروست ناکات، بەڵام دەبێتە هۆی شڵەژان و بێ ئۆقرەیی نەخۆش و کەسوکاری.
نیشانەکان لە کاتی بەئاگایی دەبێت دوای زۆر بیرکردنەوە و دڵتەنگ بوون و زیاتر لە نێو قەرەباڵەخی دەردەکەوێت، بەڵام نەخۆش بە مەبەست واناکات، نەخۆشیەکە پێویستی بە یەکێک یان زیاتر لە چارەسەرەکانی وەک دەرونی، کۆمەڵایەتی، دەرمان و وەرزشی خۆ خاوکردنەوە ئەکات