ته‌ندروستی -
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له زانكۆی هارڤاردی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامدراوه تیایدا هاتووه خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه مێشك له پیر بوون ده‌پارێزێت.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر 27 هه‌زار پیاو ئه‌نجامدرا و ماوه‌ی 20 ساڵی خایاند و ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ ده‌خۆنه‌وه ئه‌وه توانای مێشكیان به‌ڕێژه‌ی %47 باشتر ده‌بێت و كه‌متر توشی زه‌هایمه‌ر ده‌بن له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م شه‌ربه‌ته ناخۆنه‌وه.
شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ زیاتر له 30 جۆر پێكهاته‌ی خۆراكی و بایلۆجی به‌سوود و چالاككه‌ری تیادایه كه زۆر به‌سووده بۆ ته‌ندروستی.
گرنگترین پێكهاته‌كانی ناو شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ بریتین له"پۆتاسیۆم و ڤیتامینC و فلاڤینۆید " پێكهاته‌ی پۆلیفینۆلی ڕووه‌ه‌كی " كه زۆر به‌سوودن بۆ ته‌ندروستی.