پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئه‌ندامێكی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عه‌ره‌بی ڕایگه‌یاند كه تا ئێستا 14 یانه له حه‌وت ولاَتی عه‌ره‌بی ڕه‌زامه‌ند بوون له به‌شداریان له سی و حه‌وت هه‌مین پاڵه‌وانێتی تۆپی باله‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی كه بڕیاره یاریه‌كانی له 12 تا 24 / 2 / 2019 و له ولاَتی تونس به‌ڕێوه بچێت .
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی یه‌كێتیه‌كه ڕایگه‌یاندووه كه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن زیاتر له 20 تا 24 یانه به فه‌رمی یه‌كێتیه‌كه‌یان ئاگادار بكه‌ن له به‌شداریكردنیان و ڕاشیگه‌یاندووه كه ئه‌مان تا به‌رواری 12 مانگی 1 ساڵی ئاینده‌یان دیاری كردووه بۆ دوا واده‌ی وه‌رگرتنی ناوی یانه‌كان ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له به‌رواری 19 / 1 / 2019 تیروپشك بۆ یاریه‌كان ده‌كرێت و كۆمه‌ڵه‌كان دیاری ده‌كرێن .
دواجار ڕایگه‌یاندووه كه تا ئێستا یانه‌كانی ( الترجی الریاضی والنادی الصفاقسی تونسی و اهلی والمحرق به‌حرێنی و الاتحاد والهلالی سعودی و السلام وصحر عه‌مانی و غاز الجنوب له عێراق والكویت الكویتی له ولاَتی كوێت و جوبیل و الشعله له یه‌مه‌ن و الریان و الشرته له قه‌ته‌ڕ ) به‌شدار ده‌بن.