ته‌ندروستی -
زاناكان له زانكۆی " بیل" ی ئه‌مه‌ریكی له‌رشێی توێژینه‌وه‌یه‌كه‌وه ئاشكرایان كردوه كه خواردنی شه‌كر په‌یوه‌ندی هه‌یه به گه‌شه‌ی جۆرێك به‌كتریا كه په‌یوه‌ندی به كێشی سروشتی و ته‌ندروستی مرۆڤه‌وه هه‌یه.
پێگه‌ی "MedicalXpress" ئه‌م هه‌واڵه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتوه كه به‌كتریای ناو گه‌ده ڕۆڵێكی زۆر گرنگ له ته‌ندروستی گه‌ده‌دا ده‌بینێت و پێكهاته‌ی به‌كتریاكانیش په‌یوه‌ستن به سیستمی خۆراكی و به‌كارهێنانی ده‌رمان له لایه‌ن مرۆڤه‌وه.
زاناكان توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كاریگه‌ری نه‌خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی به گلوكۆز و فركتۆز ده‌وڵه‌مه‌ندن له‌سه‌ر به‌كتریا سوود به‌خشه‌كان "Bacteroides thetaiotaomicron" كه له‌ناو گه‌ده‌ی مشكی تاقیگه‌دا هه‌یه ئه‌نجامدا و بۆیان ئاشكرا بوو كه سوكه‌رۆز كه پێكهاتوه له هه‌ردوو شه‌كری گلوكۆز و فركتۆز ڕێگری له دروستبوونی پرۆتینی جۆری "Roc" و (regulator of colonization) ده‌گرێت كه پێویسته بۆ گه‌شه‌ی به‌كتریا سوود به‌خشه‌كان له گه‌ده‌دا و ئه‌مه‌ش زیان به ته‌ندروستی گه‌ده ده‌گه‌یه‌نێت و باشترین ڕێگه‌ش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م كاریگه‌ریه كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنی شه‌كره.