پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌فته‌ی ده‌یه‌می یه‌كه‌م قۆناغی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به كۆتاهات .
له چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی خولی نایابی یانه‌كانی كوردستان و كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 21 / 12 / 2018 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی ئاشتی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری له یانه‌ی دهۆك كردوو تێیدا و دوایی یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام یانه‌ی میوان به ئه‌نجامی 1-2 گۆڵ بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
ئه‌مه‌و له یاریه‌كی دیكه‌دا شێروانه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا و به ئه‌نجامی 3-2 گۆڵ له یانه‌ی ئاكرێی برده‌وه و هه‌ندرێن-یش له نێو هانده‌رانی دا به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم له ده‌ربه‌ندیخانی برده‌وه .
دواجار یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئارارات توشی شكست هاتن كه ئه‌و یاریه‌ش له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی ئارارات به‌ڕێوه چوو .