ته‌ندروستی -
ڤیتامین D یه‌كێكه له ڤیتامینه پێویسته‌كان بۆ ته‌ندروستی ئێسك و ددان به‌ڵام ئایا خواردنی ئه‌م ڤیتامینه به حه‌ب چه‌ند سوودبه ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت؟
زاناكان له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێوه ئاشكرایان كردوه خواردنی ده‌رمان و ته‌واوكه‌ری ڤیتامین D كاریگه‌ریان له‌سه‌ر چڕی ئێسكه‌كانی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن نابێت و هیچ هۆكارێك نییه وا له كه‌سه به‌ته‌مه‌نه‌كان بكات حه‌بی ئه‌م ڤیتامینه بخۆن.
تیشكی خۆر باشترین سه‌رچاوه‌ی ڤیتامین D یه و خانمان زیاتر له پیاوان له دوای ته‌مه‌نی 40 ساڵیه‌وه گرفتی لاواز بوونی ئێسكه‌كانیان بۆ دروست ده‌بێت به‌ڵام له‌ڕێی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر كه‌سانی خۆبه‌خش ئه‌نجامدراوه زاناكان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی وه‌رگرتنی ڤیتامین D له‌و كاته‌ی مرۆڤ ده‌چێته ته‌مه‌نه‌وه هیچ سودێكی ته‌ندروستی نابێت و كارناكاته سه‌ر به‌هێزكردنی ئێسكه‌كان.