پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئه‌نجام دانی چوار یاری هه‌فته‌ی سێهه‌می خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به كۆتاهات .
كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 5 / 12 / 2018 و به ئه‌نجام دانی چوار یاری له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می یانه به‌شداره‌كانی خولی پله یه‌كی كوردستان یارییه‌كانی ئه‌و هه‌فته‌یه به كۆتاهات و تێیداو یانه‌ی سه‌ید سادق توانی به ئه‌نجامی 2-0 گۆڵ له یانه‌ی خانه‌قین بباته‌وه و كفری و ئاسۆش له‌سه‌ر یاریگه‌ی كفری به بێ گۆڵ یه‌كسان بوون .
له یاریه‌كی دیكه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌دا یانه‌ی خاك له سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا به ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی گاره‌ی برده‌وه و سۆلاڤ-یش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا به ئه‌نجامی 3-2 گۆڵ له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڕزگاری توشی شكست هاتن.