پێشمه‌رگه سپۆرت -
خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان پێ ده‌نێته هه‌فته‌ی هه‌شت و له‌م هه‌فته‌یه‌ش یاریه‌كانی له ڕۆژانی پێنج شه‌ممه و هه‌ینی 6 و 7 / 12 / 2018 ئه‌نجام ده‌درێت .
بڕیاره یاریه‌كانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه له كاتژمێر 2:00 به فیكه‌ی ناوبژیوانی یارییه‌كان ده‌ست پێبكات و تێیداو هه‌ولێر له نێو یاریگه‌ی خۆیدا میوانداری له زێره‌ڤانی ده‌كات و هه‌روه‌ك گازی باكور ڕوو له شاری هه‌ولێر ده‌كات و ده‌بێته میوانی یانه‌ی هه‌ندرێن .
ئه‌مه‌و هه‌ردوو یانه‌كانی زاخۆ و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگه‌ی شێخان ڕوبه‌ڕوی یه‌كدی ده‌بنه‌وه .
هه‌ر له یاریه‌كانی خوله‌كه و ڕۆژی هه‌ینی 7 مانگی 12 ئه‌م یارییانه ئه‌نجام ده‌درێن .
ئاكرێ × دهۆك
برایه‌تی × شێروانه
ئارارات × ده‌ربه‌ندیخان
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی × نه‌ورۆز