ته‌ندروستی -
گۆڕانكاریه‌كی سروشتی له سیستمی ژیان واده‌كات كێشت داببه‌زێت و چه‌وری زیادده‌ی له‌شت بتوێته‌وه به‌ڵام ڕیك های پسپۆڕی بواری خۆراكه و له ڕاپۆرتێكی تایبه‌تی Healthista پێنج هۆكار واده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌ڵه‌ون كێشیان دانه‌بزێت.
1- زۆر خواردنه‌وه‌ی قاوه:
ئه‌گه‌ر زۆر ئاره‌زووی خواردنه‌وه‌ی قاوه ده‌كه‌یت ئه‌وه پێویسته به‌م بابه‌ته‌دا بچیته‌وه ، قاوه كۆئه‌ندامی ده‌مارت چالاك ده‌كات و ئاستی شه‌كری خوێنت داده‌به‌زێنێت و ووزه‌ی پێویست به له‌ش ده‌به‌خشێت و ئه‌و كاته‌ی شه‌كری له‌ش كه‌مببێته‌وه ئه‌وه مرۆڤ زیاتر ئاره‌زووی خواردن ده‌كات و به‌مه‌ش كێش زیاد ده‌كات نه‌ك لاواز ببیت به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زۆر قاوه ده‌خۆنه‌وه.
2-وه‌رزشكردنی زۆر:
ئه‌وكاته‌ی وه‌رزشی زۆر به‌هێز ده‌كه‌یت ئه‌وه جه‌سته‌ت كاربۆهیدرات ده‌سوتێنێت و ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه ته‌واوی چه‌وری له‌شت ده‌سوتێت له‌به‌ر ئه‌وه به‌پێی توانای جه‌سته‌ی خۆت وه‌رزش بكه نه‌ك زیاتر.
3-خوێ و بابه‌ته سوێركراوه‌كان:
جه‌سته كانزای سۆدیۆم به‌كارده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی ئه‌و بڕه ئاوه بكات كه له‌ناو جه‌سته‌دایه و به‌و شێوه‌یه‌ش ئه‌و بڕه ئاوه‌ی له‌ش پێویستیه‌تی ده‌یهێڵێته‌وه و ئه‌وی دیكه له‌ڕێی میزه‌وه ده‌كاته ده‌ره‌وه به‌ڵام زۆر خواردن و كه‌مخواردنی خوێ واده‌كات كێشی له‌ش دانه‌به‌زێت له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وه بڕه پێویسته ده‌بێت بخورێت كه له‌ش پێویستیه‌تی .
4-پیسی ژینگه:
های ده‌ڵێت" چه‌ندین به‌ڵگه هه‌یه كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات پیس بوونی ژینگه كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر كێشی زیادده‌ی له‌ش و توشبوون به چه‌ندین نه‌خۆشی دڵ و شه‌كره له جۆری دووه‌م، ڕه‌نگه نه‌توانین به ته‌واوه‌تی له ژینگه‌ی پیس خۆمان بپارێزین به‌ڵام زۆر گرنگه تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ده‌توانیت پارێزگاری له‌ته‌ندروستی خۆت بكه‌یت و له‌و شوێنانه دوور بكه‌ویته‌وه كه ژینگه‌كه‌ی ناخاوێنه"