پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی كوردستان خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی كوردستان به‌به‌شداری هه‌شت تیپی باله‌ی كچانی یانه‌كان ئه‌نجام ده‌دات و یانه‌كانی به‌شداری خوله‌كه‌شی دابه‌شی سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه كرد .
پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 28 / 11 / 2018 و له شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری هه‌ردوو گروپ ئه‌نجام دراو خشته‌ی یارییه‌كان و واده‌ی ده‌ست پێكی خوله‌كه ڕاگه‌یه‌ندرا.
تیپی باله‌ی كچانی یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، ئافرۆده‌یت ، ده‌ربه‌ندیخان و سیروانی شاره‌زوور ) له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی پێشمه‌رگه له ڕۆژانی 20 تا 22 / 12 یارییه‌كانیان به شێوه‌ی خول ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هه‌روه‌ك تیپه‌كانی باله‌ی كچانی یانه‌كانی ( ئه‌كاد ، ئافره‌تانی هه‌ولێر ، كۆیه و ته‌ق ته‌ق-یش ) له شاری هه‌ولێر و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی ئه‌كاد یاریه‌كانیان به‌ڕێوه ده‌چێت و له هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كیش دوو تیپ ده‌گاته قۆناغی كۆتایی كه یاریه‌كانی ئه‌و قۆناغه له شاری هه‌ولێر ده‌بێت و به شێوه‌ی ده‌وری و به یه‌ك قۆناغ یاریه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م كه له شاری سلێمانی به‌ڕێوه ده‌چێت فكره‌ت خه‌سره‌و سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی كوردستان تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری خوله‌كه به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی كوردستان و به‌ڕێز دكتۆر وشیار و مامۆستا جه‌مال سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی و نوێنه‌ری تیپه‌كان به‌ڕِێوه چوو بڕیار دراوه كه یارییه‌كان له به‌رواری 20 ی مانگی 12 ده‌ست پێبكات و یاری ده‌ست پێكی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ش له دوایی ڕاكێشانی تیروپشك له نێوان تیپه‌كانی كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و ئافرۆده‌یت ده‌بێت .
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێدا كه ته‌واوی یاریه‌كانی گروپی دووه‌م به‌م شێوه‌یه‌یه :
ئافرۆده‌یت × پێشمه‌رگه - یاری یه‌كه‌م
سیروانی شاره‌زوور × ده‌ربه‌ندیخان - یاری دووه‌م
ئافرۆده‌یت × ده‌ربه‌ندیخان - یاری سێهه‌م
پێشمه‌رگه × سیروانی شاره‌زوور - یاری چواره‌م
ئافرۆده‌یت × سیروانی شاره‌زوور - یاری پێنجه‌م
ده‌ربه‌ندیخان × پێشمه‌رگه - یاری شه‌شه‌م
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی یاریه‌كانی تیپه‌كانی شاری هه‌ولێر هیشام به‌كر ناوبژیوانی نێو ده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند كه واده‌ی ده‌ست پێكی یاریه‌كانی تیپه‌كانی شاری هه‌ولێر له به‌رواری 7 ی مانگی داهاتوو ده‌بێت و گه‌ر گۆڕانكاری بكرێت واده‌كه‌ی بۆ كاتی ده‌ست پێكی یاریه‌كانی تیپه‌كانی شاری سلێمانی دواده‌خرێت .
هیشام ووتیشی ده‌ست پێكی یاریه‌كان له كاتژمێر 6 ی ئێواره ده‌بێت و یه‌كه‌م یاری له نێوان تیپه‌كانی باله‌ی كچانی یانه‌كانی ته‌ق ته‌ق × كۆیه ده‌بێت .
هه‌روه‌ك ووتیشی ته‌واوی یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م به‌م شێوه‌یه ده‌بێت :
ته‌ق ته‌ق × كۆیه - یاری یه‌كه‌م
ئافره‌تانی هه‌ولێر × ئه‌كاد - یاری دووه‌م
كۆیه × ئافره‌تانی هه‌ولێر - یاری سێهه‌م
ته‌ق ته‌ق × ئه‌كاد - یاری چواره‌م
ئافره‌تانی هه‌ولێر × ته‌ق ته‌ق - یاری پێنجه‌م
كۆیه × ئه‌كاد - یاری شه‌شه‌م