پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق بڕیاری دا خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق له شاری به‌غداد و له نێو هۆڵی شه‌عب ئه‌نجام بدات ، به فه‌رمی و به نوسراوێك یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی به ناوی یانه‌كانی سنوره‌كه‌ی و نوسراوێكی فه‌رمی پۆزشی ئاراسته‌ی یه‌كێتی باله‌ی عێراق كرد له به‌شدارینه‌كه‌ردنیان له خوله‌كه ئه‌وه‌ش به‌هۆی بارگرانی گارایی بۆ یانه‌كان .
سه‌باره‌ت به به‌شدارینه‌كردنی یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری له خوله‌كه‌ش جه‌مال ڕه‌شید سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاته‌كه‌ی له مانگی 12 دا ده‌بێت و بارگرانییه‌ك ده‌بێت له ڕووی دارایی بۆ یانه‌كان هه‌ربۆیه به نوسراو داوای لێبوردن ( پۆزشمان ) ئاراسته‌ی یه‌كێتی باله‌ی عێراق كرد سه‌باره‌ت به ئاماده نه‌بوونی یانه‌كان له‌وخوله‌دا ئه‌وه‌ش دوایی داواكاری یانه‌كان بۆ به‌شدارینه‌كردنیان له خوله‌كه.
سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه وه‌ك یه‌كێتیه‌كه‌یان داوایان له یه‌كێتی باله‌ی عێراق كردووه
گه‌ر ئه‌و سێ یانه‌یه‌ی شاری به‌غداد بێنه شاری سلێمانی و خوله‌كه ئه‌نجام بدرێت ئه‌وان هاوكار ده‌بن له جێگه‌ی حه‌وانه‌وه و دابین كردنی خواردن بۆ تیپه‌كان .
دواجار جه‌مال ڕه‌شیدی سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به هه‌مان شێوه و بۆ هه‌مان مه‌به‌ست یانه‌كانی شاری هه‌ولێر نوسراویان ئاراسته‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق كردووه كه به‌هۆی بار گرانی دارایی به‌شداری له‌و خوله نه‌كه‌ن .