ته‌ندروستی -
قه‌ڵه‌وی و زۆری کێش هۆکاری زیاتر بوونی ئه‌گه‌ری تووشبوونه به زۆربه‌ی نه‌خۆشیه‌کان وه‌ک به‌رزی فشاری خوێن ، شه‌کره ، نه‌خۆشیه‌کانی دڵ ، جه‌ڵته ، سه‌وه‌فانی جومگه‌کان ، گه‌لێک جۆری شێرپه‌نجه ، له هه‌مان هه‌مان کات دا کاریگه‌ری نیگه‌تیڤی هه‌یه له سه‌ر باری ده‌روونی و بواری کومه‌ڵایه‌تی .
گرنگترین هه‌نگاوه‌کان بۆ ڕزگار بوون له قه‌ڵه‌وی :
1- ڕاسته‌وخۆ ده‌ست پێ بکه : چیتر کات به فیڕۆ مه‌ده و مه‌ڵێ پاش ماوه‌یه‌کی دیكه، ئیراده‌ی خۆت و چاودێری کردنی شێوازی ژیانی ڕۆژانه گرنگترین بنه‌مای دابه‌زینی کێشه ، هه‌موو ڕۆژێک بڕی ( ٥۰۰ کالۆری ) له خۆراک که‌متر بخۆ ، ده‌توانیت له ڕێگه‌ی پسپۆڕی خۆراکه‌وه زانیاری ته‌واو وه‌ربگریت .
2- که‌مکردنه‌وه‌ی خواردنی فاست فوود، وه‌ک هه‌مبه‌رگر و گه‌س و که‌نتاکی و خواردنه‌وه گازیه‌کان و شه‌ربه‌ت و سارده‌مه‌نی ، له نێوان ژه‌مه‌کان ئه‌گه‌ر برسیت بوو ، به سه‌وزه و میوه و چه‌ره‌سی کاڵ خۆت تێر بکه ، چاره‌کێک پێش ژه‌مه سه‌ره‌کیه‌کان قاپێک زه‌ڵاته بخۆ.
3- ڕۆژانه دوو بۆ سێ جار سه‌وزه و میوه بخۆ ، ئه‌و خۆراکانه زیاتر بخۆ که ده‌وڵه‌مه‌ند به پڕۆتین ، هه‌فته‌ی دوو بۆ سێ جار ماسی بر‌ژاو بخۆ ، دوور بکه‌وه له خواردنی شیرینی و پسکیت و ئیشی هه‌ویر ، بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوکێ و قه‌له‌قی و فشاری ده‌روونی په‌نا بۆ خواردن مه‌به.
4- له ناو قاپی بچووک و به هێواشی خواردن بخۆ ، دوای تێر خواردن یه‌کسه‌ر هه‌ڵسته ، به دیار ته‌له‌فزیون و ئه‌نته‌رنێته‌وه نان مه‌خۆ ، بڕی پێویست ئاو بخۆره‌وه ، له کۆتایی هه‌فته و سه‌یران و سه‌فه‌ر و پشووه‌کان زیاده خۆری مه‌که .
5- خۆراکی ته‌ندروست هه‌ڵبژێره وه‌ک به‌کارهێنانی زه‌یتی زه‌یتوون و که‌تان بۆ چێشت لێنان ، خواردنی شیر و شیره‌مه‌نی که‌م چه‌وری ، برنجی بۆر و ئاردی بۆر ، نانی تیری یان هه‌ورامی ؛ زۆربه‌ی ژه‌مه‌کان له ماڵه‌وه نان بخۆ .
6- ئه‌نجام دانی وه‌رزش : رۆژانه نیو كاتژمێر یان زیاتر به پێ بڕۆ ، له جیاتی مه‌سعه‌د قادرمه‌کان به کاربێنه ، بۆ شوینی نزیک به پێ بڕۆ ؛ له ماڵه‌وه هه‌موو نیو سه‌عاتێک پێنج خوله‌ک هاتووچۆ بکه ؛ ئه‌گه‌ر توانیت هه‌فته‌ی چه‌ند جارێک بچۆ بۆ مه‌له‌کردن یان جێم.
7- شه‌وانه پێش كاتژمێر یانزه و نیو بخه‌وه ، به‌یانیان پێشكاتژمێر هه‌شت و چاره‌ک نانی به‌یانی بخۆ ، نیو كاتژمێر پێش ژه‌مه‌کان یه‌ک بو دوو په‌رداخ ئاو بخۆره‌وه ، دوور بکه‌ره‌وه له خواردنی سوێر ، شیرینی و چپس خواردنه‌وه‌ی چپس با له ناو ماڵ و له به‌رده‌ستت نه‌بێت ، هه‌فته‌ی چه‌ند جارێک خۆت بکێشه ، نا‌ئومێد مه‌به ئه‌گه‌ر بته‌وێت کێشت هه‌ر داده‌به‌زێت .
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی