پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی له ژێر چاودێری یه‌كێتی باله‌ی عێراق و نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی سلێمانی و به وانه‌بێژی محه‌مه‌دی مه‌نسوری خولی ڕاهێنه‌رانی باله‌ی بۆ په‌ره‌پێدان و به‌هێزتر بوونی توانایی ڕاهێنه‌ران ده‌ست پێكرد .
پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 7 / 11 / 2017 و له نێو هۆڵی نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان له شاری سلێمانی و به ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵێك له وه‌رزشكاری دێرینی یارییه‌كه خوله‌كه ده‌ستی پێكرد و تێیداو وانه‌بێژ تیشكی خسته سه‌ر چه‌ند خاڵێكی گرنگی ده‌ست پێك و دیاری كردنی ئاست و توانایی یاریزان .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی خوله‌كه‌ش به‌ڕێز جه‌مال ڕه‌شیدی سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی باله تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، خولێكی گرنگه و توانایی وانه‌بێژی خوله‌كه نێو ده‌وڵه‌تیه كه دوایی هه‌وڵێكی زۆری دڵسۆزان بۆ یاری باله توانرا خوله‌كه له شاری سلێمانی ئه‌نجام بده‌ین كه زیاتر له 35 ڕاهێنه‌ر له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی كوڕان و كچان تێیدا به‌شدارن و سودێكی زۆریشی ده‌بێت تا ئه‌و ڕاهێنه‌رانه له داهاتوودا بتوانن كار له‌سه‌ر شێوازی مه‌شق و دروست بوونی یاریزانی به‌هێز بكه‌ن .
بڕیاره خولی ڕاهێنه‌رانی باله‌ی ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام بێت و وانه‌كانی به شێوه‌ی تیۆری و پراكتیكی له هۆڵی نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی و هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بوترێنه‌وه .