تهندروستی -
1- 100 گرام لەخەیار 15 كالۆری بەجەستە دەبەخشێت و دەتوانن وەك هۆكارێك بۆ دابەزاندنی كێش بەكاربهێنن .
2-توێكڵی خەیار بڕێكی باش ڕیشاڵ بەجەستە دەبەخشێت و چارەسەرە بۆ قەبزی و مرۆڤ دەپاڕێزێت لەتوشبون بەنەخۆشی شێرپەنجەی قۆڵۆن و جەستە لەپێكهاتە زیان بەخشەكان خاوێندەكاتەوە.
3-سەرچاوەیەكی باشە بۆ پۆتاسیۆم و سۆدێۆم و هۆكارێكە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن و لێدانەكانی دڵ ڕێكدەخات .
4-وەك دژە ئۆكسێنەرێك لەجەستەدا كاردەكات و ڤیتامین ئەی و سی بەجەستە دەبەخشێت و پێست دەپاڕێزێت لەچرچ بوون و نەخۆشیەكانی پێست.
5-گەشەی تاڵەكانی قژ خێرا دەكات چونكە بڕێكی باش سلیكۆن و كبریت لەپێكهاتەیدا هەیە .
6-كاتێك ژێرچاوەكان هەڵدەئاوسێت دەتوانن پارچەیەك خەیار بخەنە شوێنی هەڵئاوساویەكە و بۆماوەی 10 خولەك لەژێر چاوەكان دابنرێت ئەمە هۆكارە بۆ نیشتنەوە ئاوساوی ژێر چاو.
7-كاتێك پێستی ڕوخسار دەسوتێت بەهۆی تیشكی خۆرەوە ئەوە دەتوانن بە پارچەیەك خەیار مەساج بەپێستی ڕوخسار بكەن ،چارەسەرە بۆ سوتاوی پێستی ڕوخسار بە تیشكی خۆر.
8-خواردنەوەی شەربەتی خەیار و مەعدەنوس هۆكارێكە بۆ ڕێكخستنی پلەی گەرمی جەستە و گورچیلە لەپێكهاتە زیان بەخشەكان خاوێندەكاتەوە.