پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئاماده‌بونی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ست و چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كی نوێی ده‌ركرد، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بوون:
1- هه‌ردوو ناوبژیوانانی نێوده‌وڵه‌تی كورد (یوسف سه‌عید و ئه‌میر داود) دوای ئه‌وه‌ی له تاقیكردنه‌وه‌كانی ناوبژیوانی عێراقی و ئاسیایی سەركەوتوو بوون، بڕیاردرا به رێگه‌دانیان له به‌رێوه‌به‌ردنی یارییه‌كانی خولی نایاب و پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان.
2- ئاگاداری یانه به‌شداربووه‌كانی چالاكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته لۆگۆی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له‌سه‌ر قۆڵی راستی درێسی یاریزانه‌كانیان هه‌بێت و به روونی دیار بێت، ئه‌گه‌ر ره‌نگی درێسی یانه‌كان هه‌مان ره‌نگی لۆگۆكه بێت، ده‌كرێت له‌سه‌ر پارچه قوماشێكی سپی كۆپی بكرێت و به دوورین له‌سه‌ر درێسه‌كان بدرێت، ئه‌م بڕیاره له گه‌ڕی چواره‌می خولی نایابی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
3- ئاگاداری سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیارانی یارییه‌كانی خوله نایاب و پله‌یه‌كی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت راگەیاندنكاران و فۆتۆگرافه‌رانی وه‌رزشی به بێ باجه‌ی 2018/2019 ـی یه‌كێتییه‌كه‌مان له ناو یاریگه ئاماده‌بن، به پێچه‌وانه‌وه به‌رپرسیار ده‌بن.
4- بۆ ئه‌وه‌ی گیانی لێبورده‌یی و گیانی وه‌رزشی له نێو خێزانی تۆپی پێی كوردستان زیاتر بێت، دوێنێ (وه‌یسی ئه‌حمه‌د) سه‌رۆكی یانه‌ی برایه‌تی به یاوه‌ری هەریەك لە دكتۆر (عه‌بدوڵڵا مه‌جید) سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر و (حاكم جه‌مال) سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ندرێن و (تاریق عه‌بدولره‌حمان) سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق لقی هه‌ولێر و (شوان به‌كر) كه‌سایه‌تی دیاری وه‌رزشی، سه‌ردانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستانی كرد و له لایه‌ن (سه‌فین كانه‌بی) سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان پێشوازیان لێكرا.
دوای گفتوگۆیه‌كی تێر و ته‌سه‌ل و رازیبوون به بڕیاره‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، بڕیاردرا به گه‌ڕانه‌وه‌ی یانه‌ی برایه‌تی بۆ چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان به گشتی و خولی نایابی كوردستان به تایبه‌تی، هیوادارین هه‌مووان به تایبه‌ت یانه‌ی برایه‌تی هاوكار و ژماره‌یه‌كی كاریگه‌ری چالاكییه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌مان بێت.
ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان