ته‌ندروستی -
ئانیشكی تێنس (Tennis elbow) جۆرێكی هه‌وكردنه كه ده‌بێته هۆی ئازار و ئاوسان له ئانیشك و قۆڵ، سه‌ره‌ڕای ناوه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر تۆ هه‌رگیز به‌لای تێنسیشدا نه‌چووبیت ئه‌گه‌ری تووش بوونت به‌م حاڵه‌ته هه‌یه.
ئه‌ویش به هۆی گوشین و گرتنی چه‌ند باره‌ی كه‌لوپه‌ل و ئامرازه‌كانه زیاتر به په‌نجه گه‌وره و په‌نجه‌ی شایه‌ت و باڵا به‌رزه،و به‌رده‌وام به ده‌سته‌وه گرتنی مۆبایلیش هۆكارێكی تره.
ئه‌گه‌ر تۆ له كاتی چه‌كوشكاری ، سڕینه‌وه ، گسك لێدان و پاككردنه‌وه، هه‌ڵگرتنی كه‌لوپه‌لی قورس بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ، كاری گه‌چكاری و لبغ ، ڕاكێشان و سه‌رخستن, ئازار و ناسۆرێكی توند له لای ده‌ره‌وه‌ی ئانیشكت دروست بوو هه‌روه‌ها وه‌ك پێویست نه‌تتوانی كاره‌كه‌ی خۆت ئه‌نجام بده‌ی ئه‌گه‌رێكی زۆره تووشی ئه‌م هه‌وكردنه بووبیت.
كاتێك سه‌ردانی پزیشكت كرد حاڵه‌ته‌كه به چه‌ند تێست و پشكنینێك ده‌ناسرێته‌وه و ده‌ست نیشان ده‌كرێت.
چاره‌سه‌ر:
هه‌ندێ جار ئه‌م حاڵه‌ته خۆی چاك ده‌بێت ، هه‌ندێ جاریش بارودۆخه‌كه قورستره و ده‌رمانی تایبه‌ت و هه‌ڵبه‌ستن و پشووی پێویسته له‌گه‌ڵ هه‌ندێ ڕاهێنانی تایبه‌ت. له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر باش نه‌بوو ئه‌وا ده‌رزی تایبه‌ت له لایه‌ن پزیشكی پسپۆره‌وه له لای ئانیشكه‌وه ده‌درێت كه گه‌ره‌نتی زیاتره. له حاڵه‌تی ده‌گمه‌نیشدا پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێت.
ئا: دكتۆر خالید عبدالرحمن رفیق
پزیشكی جومگەو فەقەرات و رۆماتیزم