پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له 21 هه‌مین پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی كه له ژێر ناوی پاڵه‌وانێتی ( ڕه‌نگه‌كان ) و له ولاَتی میسر ئه‌نجام ده‌درێت هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراق به سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر عه‌لا خه‌ڵه‌ف مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانی به شێوه‌یه‌كی چڕ و له نێو هۆڵی شه‌عب له شاری به‌غداد ده‌ست پێكردووه .
مه‌شقه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ڕۆژانه و له دوو یه‌كه‌ی مه‌شقی خۆی ده‌بینێته‌وه كه تێیدا ڕاهێنه‌ر مه‌شقه‌كان له‌سه‌ر هونه‌ری یاریكردن له یاریگه په‌یڕه‌و ده‌كات تا به‌و پێكهاته جیاوازه‌ی بتوانێت له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی ولاَتی میسر ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنێت .
بڕیاره پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی له به‌رواری 27 / 10 ده‌ست پێبكات و له به‌رواری 3 / 11 ی مانگی داهاتوو به كۆتابێت .
جێگه‌ی باسه هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراق له ماوه ڕابردوو به‌شداری له پاڵه‌وانێتی باله‌ی به‌ره‌نگاری ئاسیاوی كرد و توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت