ته‌ندروستی -
ده‌توانیت ئه‌گه‌ری مردنی پێش وه‌ختی خۆت به چه‌ند ڕێگه‌یه‌ك كه‌مبكه‌یته‌وه، ئه‌نجامی توێژینه‌وه نوێكان ڕێگه‌یه‌كی ئاسانیان دیاریكردوه كه هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت په‌یڕه‌وی بكات بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی درێژ بێت ئه‌ویشی پێكهاتوه له وه‌رزشكردن و دووركه‌وتنه‌وه له‌كێشانی جگه‌ره و كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنه ناته‌ندروسته‌كان و خواردنی شه‌ش هێلكه له هه‌فته‌یه‌كدا.
جولیت كیلو و ساره درور دو پسپۆڕی بواری خۆراكن ده‌ڵێن" خواردنی شه‌ش هێلكه له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا یارمه‌تی درێژ بوونی ته‌مه‌ن ده‌دات و توانای بینای باش ده‌كات و ئێسك و ماسولكه‌كان به‌هێز ده‌كات له هه‌مان كاتدا"
ڤیتامین B12 و E و لۆتین و زیاكسانسین و دژه هه‌وكردنه‌كان كه به "كۆمه‌ڵه‌ی كارۆتینۆید" ناسراوه له‌ناو زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌دا هه‌یه كه زۆر به‌سوودن بۆ ئێسك و مێشك و دابه‌زاندنی كێش ، پزیشكه‌كانی بواری خۆراك ده‌ڵێن" باش بخۆ و باش بژی و تێبگه جه‌سته‌ت چی پێویسته و پارێزگاری له ته‌ندروستی خۆت بكه"
له‌پێشدا ده‌وترا هێلكه بڕێكی زۆر كۆلیستڕۆڵی تیادایه و ئه‌مه‌ش كار ده‌كاته سه‌ر ئاستی كۆلیستڕۆڵی ناو خوێن به‌ڵام توێژینه‌وه نوێكان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه كاریگه‌ریه‌كه ئه‌وه‌نده زۆر نییه كه جێی مه‌ترسی بێت له‌به‌ر ئه‌وه ده‌توانیت بێ ترس هێلكه بخۆیت.