پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی سلێمانی له به‌هه‌ماهه‌نگی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق و به هاوكاری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و ئه‌سعه‌د ئیسماعیل پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی سلێمانی له ژێر ناوی كۆچكردوو شه‌تڕه‌نج زان مامۆستا ( ئیسماعیل ) ده‌ست پێكرد .
یاریه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه به‌به‌شداری 19 یاریزانه كه به شێوه‌ی سویسری و به نۆ جه‌وله له ماوه‌ی 18 تا 24 / 10 به یه‌ك ده‌گه‌ن و پێنج یاریزانی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی ده‌گاته قۆناغی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه شان به‌شانی هه‌ریه‌ك له یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی ڕابردووی سلێمانی ( زۆزگ سه‌لاَح ، كامه‌ران عه‌زیز ، ڕه‌وه‌ز عومه‌ر ، سه‌ركه‌وت حه‌مه‌د ، زرنگ سه‌لاَح ) كه دووباره و به قۆناغێك بۆ دیاری كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی به یه‌ك ده‌گه‌نه‌وه .