ته‌ندروستی -
زاناكان له كۆلێجی پزیشكی له زانكۆی جیكی ژاپۆنی ده‌ڵێن " ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و خۆراكانه زۆر ده‌خۆن كه ڤیتامین D تیادایه ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبونیان به ئه‌نفلۆنزا و په‌تا درمه‌كان زۆر كه‌متر ده‌بێت له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م خۆراكانه كه‌متر ده‌خۆن"
زانا ژاپۆنیه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ڤیتامین"D" زۆر به‌سووده بۆ چاره‌سه‌ری په‌تا و ئه‌نفلۆنزا و ڕێگری كردن له توشبوون پێی و ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر 167 منداڵ ئه‌نجامدراوه بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری ئه‌م ڤیتامینه بزانرێت.
له ڕاپۆرتێكی تایبه‌تدا كه له گۆڤاری " American Journal of Clinical Nutrition" بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه ڤیتامین D توانای كه‌مكردنه‌وه‌ی چالاكی ڤایرۆسی په‌تا و ئه‌نفلۆنزا و هه‌وكردنی سییه‌كانی هه‌یه و ئه‌م ڤیتامینه له‌ناو "گۆشتی ماسی و جگه‌ری مانگا و هێلكه و به‌رهه‌مه‌كانی شیر و زه‌یتی ڕوه‌كی و حه‌بی ڤیتامین D"دا هه‌یه.
هه‌ر كه‌سێكی پێگه‌یشتوو ڕۆژانه پێویستی به 100 بۆ 200 میلیگرام ڤیتامین D ده‌بێت و منداڵ و خانمانی دووگیان پێویستیان به دوو هێنده هه‌یه.