پێشمه‌رگه سپۆرت -
بە مەبەستی پێشکەوتنی ئاستی پزیشک و چارەسەرکاری یانەکان و سەلامەتی گیانی یاریزانانی کوردستان، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان خولێكی چاره‌سه‌ركاری بۆ چاره‌سه‌ركارانی یانه‌كانی كوردستان له شاری هه‌ولێر كرده‌وه .
خوله‌كه به‌سه‌رپه‌رشتی دكتۆر ماجید هیلالی به‌ڕێوه چوو كه تێیدا شێوازی چاره‌سه‌ركردنی پێكانی یاریزانان باس كرا و به شێوه‌ی تیۆری و پراكتیكی به‌شداران سود مه‌ند بوون له خوله‌كه .
جێگه‌ی باسه پزیشكان و چاره‌سه‌ركارانی یانه‌كانی پله نایاب و پله یه‌ك و فوتساڵی كچانی كوردستان تێیدا به‌شدار بوون .