ته‌ندروستی -
به‌رده‌وام پزیشكه‌كان ڕێنمووی هه‌موان ده‌كه‌ن حه‌بی ڤیتامینD بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی ئێسكه‌كانیان ته‌ندروست سه‌لامه‌ت بێت، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ به ته‌واوه‌تی ئه‌م بابه‌ته‌ی ڕه‌ت كردۆته‌وه.
زاناكان له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێوه ئاشكرایان كردوه خواردنی ده‌رمان و ته‌واوكه‌ری ڤیتامین D كاریگه‌ریان له‌سه‌ر چڕی ئێسكه‌كانی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن نابێت و هیچ هۆكارێك نییه وا له كه‌سه به‌ته‌مه‌نه‌كان بكات حه‌بی ئه‌م ڤیتامینه بخۆن.
تیشكی خۆر باشترین سه‌رچاوه‌ی ڤیتامین D یه و خانمان زیاتر له پیاوان له دوای ته‌مه‌نی 40 ساڵیه‌وه گرفتی لاواز بوونی ئێسكه‌كانیان بۆ دروست ده‌بێت به‌ڵام له‌ڕێی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر كه‌سانی خۆبه‌خش ئه‌نجامدراوه زاناكان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی وه‌رگرتنی ڤیتامین D له‌و كاته‌ی مرۆڤ ده‌چێته ته‌مه‌نه‌وه هیچ سودێكی ته‌ندروستی نابێت و كارناكاته سه‌ر به‌هێزكردنی ئێسكه‌كان.