ته‌ندروستی -
بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ته‌ندروستیه‌كی باش بیت ئه‌وه زۆر پێویسته گرنگی به كۆئه‌ندامی هه‌رس و گه‌ده‌ت بده‌یت و ئه‌و خۆراكانه بخۆیت كه بۆ ته‌ندروستیت پێویسته به‌تایبه‌ت ئه‌و خۆراكانه‌ی بڕێكی باش ڕیشاڵ و ڤیتامین له پێكهاته‌یاندا هه‌یه .
ئه‌مانه‌ش سووده‌كانی هه‌ناره بۆ ته‌ندروست:
1- تۆوی هه‌نار: توێژینه‌وه نوێكان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی به‌شێكی زۆر له سووده‌كانی هه‌نار له‌ناو تۆوه‌كه‌یدایه‌تی و له‌به‌ر ئه‌وه باشتر وایه به تۆوه‌كه‌یه‌وه بیخۆیت.
2-هه‌وكردن و ئازاری جومگه‌كان ناهێڵێت:شه‌ربه‌تی هه‌نار له‌ناویدا پێكهاته‌ی تایبه‌ت هه‌یه كه‌ڕێگری ده‌كات له هه‌وكردن و ئازاری جومگه و ماسولكه‌كان.
3-ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه: شه‌ربه‌تی هه‌نار یه‌كێكه له به‌سوودترین شه‌ربه‌ته‌كان بۆ ته‌ندروستی دڵ و هاتوچۆی خوێن له‌ناو ملوله‌كاندا ئاسان ده‌كات.
4-له توشبوون به زه‌هایمه‌ر ده‌تپارێزێت: له‌ناو هه‌ناردا دژه ئۆكسێنه‌ری به‌هێز هه‌یه و ئه‌گه‌ری توشبوون به زه‌هیامه‌ر كه‌مده‌كاته‌وه.
5-په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت: به‌رزی په‌ستانی خوێِن یه‌كه‌م هۆكاری جه‌ڵته‌ی دڵه و خواردنه‌وه‌ی یه‌ك په‌رداخ شه‌ربه‌تی هه‌نار یارمه‌تی دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن ده‌دات و ئه‌مه‌ش له توشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌تپارێزێت.
ئه‌م وه‌رزه وه‌رزی میوه‌ی هه‌ناره باشترین فرسه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو سووده ته‌ندروستیه به جه‌سته‌ی خۆت بگه‌یه‌نیت.