ته‌ندروستی -
زۆرێك له ئێمه به‌و شێوه‌یه ڕاهاتوین شه‌وانه پێش نوستن له‌سه‌ر جێگاكانمان ئه‌نته‌رنێت به‌كاربهێنین به‌ڵام ده‌زانیت چه‌ند زیان به‌خشه؟
زاناكان له زانكۆی بۆكۆنی ئیتاڵی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێیان ئه‌نجامداوه تیایدا كاریگه‌ری ئه‌نته‌رنێت له‌سه‌ر كاتی نوستن ئه‌نجامداوه بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت له‌سه‌ر كاتی نوستن.
ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له Journal of Economic Behavior and Organization بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌نه‌ته‌رنێتی خێرا به‌كارده‌هێنن ئه‌وه كه‌متر له 6 كاتژمێر ده‌خه‌ون له‌چاو كه‌سانێك كه ئه‌نته‌رنێت به‌كارنه‌هێنن.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ئه‌وه هاتوه كاریگه‌ری به‌كارهێنانی ئه‌نته‌رنێت له‌سه‌ر كاتژمێره‌كانی نوستنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18 بۆ 30 ساڵدایه زۆر زیاتره له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌مه‌نیان سه‌روتره و جیاوازی كاتی نوستن له‌نێوانیان ده‌گاته 70 خوله‌ك.
جگه له‌وه‌ش زاناكان له ژاپۆن گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی زۆر خه‌وی و كه‌مخه‌وی هه‌ردووكیان مه‌ترسی توشبوون به خه‌ڵه‌فان و مردنی پێش وه‌خت زیاد ده‌كات له ته‌مه‌نی 60 ساڵیدا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی واده‌كات مرۆڤ هه‌ست به‌خه‌واڵوی بكات.