ته‌ندروستی -
له چوار ده‌ورمان زۆرێك له ڕوه‌كه‌كان سوودیان بۆ ته‌ندروستی هه‌یه و توانای باشكردنی دۆخی ئارامی ده‌رونی ئێمه‌یان هه‌یه و یه‌كێك له‌وانه زه‌نجه‌بیله.
ڕه‌نگه چه‌ندین جار سووده‌كانی زه‌نجه‌بیلت زانیبێت به‌ڵام ده‌توانیت له‌ڕێی ئه‌م بابه‌ته‌وه چه‌ندین سوودی بزانیت كه تا ئێستا هیچ زانیاریه‌كت له‌باره‌یه‌وه نییه.
1-هه‌رسی گه‌ده ئاسان ده‌كات: زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی گرفتی هه‌رس و هه‌ڵئاوسانی گه‌ده‌یان هه‌یه به‌ڵام ده‌توانن زه‌نجه‌فیل بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته به‌كاربهێنن له‌ڕێی خواردنه‌وه‌ی ئاو كه هاڕاوه‌ی زه‌نجه‌بیلت تێكردبێت به شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه یان خواردنی زه‌ڵاته كه بڕێك له زه‌نجه‌فیلی ته‌ڕی تیادابێت.
2- ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره كه‌مده‌كاته‌وه .
3- ئازاری ماسولكه‌كانی له‌ش كه‌مده‌كاته‌وه.
4- توانای دابه‌زاندنی كۆلیستڕۆڵی ناو خوێنی هه‌یه.
5-دژه هه‌وكردنێكی به‌هێزه چونكه له‌ناویدا مادده‌ی جینجیرۆل هه‌یه كه هه‌وكردنی ناو جه‌سته كه‌مده‌كاته‌وه به تایبه‌ت توانای چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ی هه‌یه.
6-ڕێگری ده‌كات له هه‌وكردنی جومگه‌كان و چاره‌سه‌ری دڵتێكهه‌ڵاتن ده‌كات و بۆ ئه‌وه‌ش ته‌نها پێویستت به 1-1.5 گرام زه‌نجه‌فیل هه‌یه كه تێكه‌ڵاوی خواردن یان خواردنه‌وه‌ی بكه‌یت و بیخۆیت.
7-ڕێگری ده‌كات له توشبونت به‌شێرپه‌نجه و ئه‌مه‌ش بۆ كاریگه‌ری پێكهاته‌ی مادده‌ی جینجیرۆل-6 ده‌گه‌ڕێته‌وه كه توانای كپ كردنه‌وه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌یه‌كانی هه‌یه .