پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌به‌شداری پێنج تیپی باله‌ی كچانی یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، ئافرۆده‌یت ، ده‌ربه‌ندیخان ، ته‌ق ته‌ق و ئافره‌تانی هه‌ولێر یاریه‌كانی خولی باله‌ی كچانی ژیانه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت و بڕیاره له كۆتایی هه‌فته‌ی نوێ‌دا دوو یاری ئه‌نجام بدرێن .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی یاریه‌كانی ئه‌و هه‌فته‌یه جه‌مال ڕه‌شید محه‌مه‌دی سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، یاریه‌كانی خولی باله‌ی ژیانه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت و دوایی به‌ڕێوه چوونی زۆرێك له یاریه‌كانی خوله‌كه له ئێستادا ته‌نیا سێ یاری ماوه كه ئه‌نجام بدرێن و له كۆتایی هه‌فته‌ی نوێشدا دوو له یاریه‌كانی به‌ڕێوه ده‌به‌ین .
سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی ووتیشی ، ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ی داهاتوو تیپی باله‌ی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ده‌بنه میوانی كچانی باله‌ی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و هه‌روه‌ك له هه‌مان ڕۆژ یاخود ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو كچانی باله‌ی یانه‌ی ئافرۆده‌یت ڕوو ده‌كه‌نه شاری هه‌ولێر و ده‌بنه میوانی كچانی ئافره‌تانی هه‌ولێر .
دواجار جه‌مال ڕه‌شید ووتی له هه‌فته‌ی داهاتوو یاری كۆتایی خولی باله‌ی كچانی ژیانه‌وه له نێوان كچانی ئافرۆده‌یت و ته‌ق ته‌ق له هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه ده‌چێت و خاوه‌ن زۆرترین خاڵیش نازناوی خوله‌كه به‌ده‌ست ده‌هێنێت .
جێگه‌ی باسه له ئێستادا كچانی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به كۆی 7 خاڵ له پێشه‌نگی تیپه‌كانن و كچانی ته‌ق ته‌قیش به هه‌مان ژماره‌ی خاڵه‌كان له پله‌ی دووه‌م دێن و پله‌ی سێهه‌میش بۆ كچانی باله‌ی ده‌ربه‌ندیخانه به 6 خاڵ .