پێشمه‌رگه سپۆرت -
له په‌راوێزی دوانزه هه‌مین پاڵه‌وانێتی كاراتێی ولاَتانی عه‌ره‌بی كه له شاری قاهیره‌ی ولاَتی میسر به‌ڕێوه ده‌چێت خولێكی تایبه‌ت به ڕاهێنه‌رانی كاراتێ به‌سه‌ر په‌رشتی یه‌كێتی كاراتێی جیهانی ( WKF ) به‌ڕێوه چوو كه تێیدا و له ولاَتی عێراق 20 ڕاهێنه‌ری ئه‌و یارییه به‌شدار بوون .
ئه‌مه‌و هه‌ردوو ڕاهێنه‌ری تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه شاخه‌وان ئه‌حمه‌د كه له هه‌مان كات ڕاهێنه‌ری تیمی كۆمیته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كاراتێی عێراقه و سه‌ركان نزار ڕاهێنه‌ری تیمی كاتای كچان دوو له به‌شدارانی ئه‌و خوله بوون و توانیان سه‌ركه‌وتوانه له وانه تیۆری و پراكتیكێكانی دا به‌شداربن .
له ولاَتی میسره‌وه و له په‌یه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی دا شاخه‌وان ئه‌حمه‌دی ڕاهێنه‌ر تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی : سوپاس بۆ خوای گه‌وره دوو ڕاهێنه‌ری تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له هه‌ردوو جۆری یاریه‌كانی كۆمیته و كاتا سه‌ركه‌وتوانه به‌شداریمان له خولی ڕاهێنه‌ران كرد كه وانه‌بێژ جۆنیۆر وانه‌كانی ده‌وته‌وه .
هه‌روه‌ك شاخه‌وان ئاماژه‌ی پێدا پاش كۆتاهاتنی خولی ڕاهێنه‌ران له ڕۆژی شه‌ممه 29 ئه‌یلول ڕكابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتی كاراتێی ولاَتانی عه‌ره‌بی ده‌ست پێده‌كات و هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش بۆ هه‌ردوو ئاسته‌كانی كوڕان و كچان به شێوه‌یه‌كی زۆر باش به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتیه كردووه و هیوادارین چه‌ندین ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنین .