پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی باله‌ی عێراق به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامانی كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری بۆ ئه‌نجام دانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق له شاری به‌غداد ئه‌نجام دا .
كۆبونه‌وه‌كه به‌به‌شداری نوێنه‌ری 12 یانه ئه‌نجام درا و دوایی ڕاوێژ له‌نێوان ئه‌ندامانی یه‌كێتی باله‌ی عێراق و نوێنه‌ری یانه به‌شداره‌كان سه‌رئه‌نجام بڕیار درا :
- خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق له كۆتایی مانگی 11 / 2018 ده‌ست پێبكات .
- 14 یانه به‌شداری یاریه‌كانی خوله‌كه ده‌كات .
- یاریزانی پیشه‌گه‌ر له‌م وه‌رزه به‌شداری خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ناكات .
- یاریزانی ته‌مه‌ن 2001 وه‌ك یاریزانی بنه ڕه‌تی به‌شدار ده‌بێت و مه‌رجه له یاریه‌كان یاریزانێك هه‌بێت .
- یانه‌كانی به‌شداری خوله‌كه دابه‌شی سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه ده‌كرێن و هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له 7 تیپ پێك دێت .
- یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م بریتین له ( غاز جنوب ، به‌حری ، سه‌ناعه ، جه‌ویه ، جه‌بایش ، نه‌فت میسان و یه‌ك یانه كه له پالاَوتنی خولی نایابی ( ب ) ده‌كاته خولی نایابی ( ا ) .
- یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ( پێشمه‌رگه ، شوڕته ، هه‌ولێر ، ئارارات ، حه‌بانیه ، به‌له‌د ، یه‌ك یانه كه له پالاَوتنی خولی نایابی ( ب ) ده‌گاته خولی نایابی ( ا ) .
- یاریه‌كانی خوله‌كه به دوو قۆناغ ده‌بێت و قۆناغی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م له شاری به‌سره ده‌بێت و یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م له شاری سلێمانی ده‌بێت .
- یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م له شاری به‌غداد ده‌بێت و هه‌روه‌ك یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م له شاری هه‌ولێر بيَت .