ته‌ندروستی -
هه‌موان ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن خاوه‌نی ددانێكی جوان و سه‌رنجڕاكێش بن و بۆ ئه‌وه‌ش چه‌ندین ڕێگه‌ی نوێ و باو هه‌یه كه ده‌كرێت بۆ جوانكاری و خاوێنكردنه‌وه‌ی و سپیكردنه‌وه‌ی ددان به‌كاربهێنرێت.
هه‌ندێك كه‌س پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن ئایا هیچ جیاوازیه‌ك هه‌یه له‌نێوان سپیكردنه‌وه‌ی ددان و خاوێن كردنه‌وه‌ی؟
بۆ ئه‌م بابه‌ته دكتۆر محه‌مه‌د به‌هادین كه پزیشكی پسپۆڕی ددانه وه‌ڵام ده‌داته‌وه ده‌ڵێت"بەڵێ جیاوازی ھەیە،
دان پاک کردەوە بۆ پاکردنەوەی دانە لە کلس کە ئەبێتە ھۆی بەخشینی ڕوخسارێکی ناشرین بە دانەکان و ھەو کردنی پووک،و بۆ لابردنی ئەو ڕەنگانەیە کە بەھۆی خواردنەوەی چا،قاوە و ھەموو جۆرە خواردن یا خواردنەوەیەکە کە ڕەنگی تێدا بێت ددان سپی کردنەوە پڕۆسریەکی کیمیاویە کە ڕەنگی دان دەگۆڕی بۆ سپی."
له دوای زانینی وه‌ڵامی پرسیاره‌كه خۆت ده‌توانیت ئه‌وه دیاری بكه‌یت كه بۆ ددانه‌كانت ده‌ته‌وێت به‌مه‌رجێك سوود له ڕێنمایی پزیشكی تایبه‌ت و پسپۆڕ وه‌ربگره.