كه‌ی‌ وه‌رزش مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی دروست ده‌كات؟



 
ته‌ندروستی‌ - 

زاناكان له‌ زانكۆی كۆڵۆمبیای به‌ریتانی له‌ كه‌نه‌دا ئاشكرایان كردوه‌ هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی‌ وه‌رزش ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ری توشبونیان به‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ چالاكی جه‌سته‌یی باشیان هه‌یه‌.

گۆڤاری "MedicalXpress" تیایدا هاتووه‌ ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانی پێشوو ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌رده‌وام په‌ستان له‌سه‌ر ژیان و مێشكیان هه‌یه‌ ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ری مردنی پێش وه‌ختیان زۆر ده‌بێت.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ زۆرێك له‌ توێژینه‌وه‌كان له‌ بواری ته‌ندروستیدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن چالاكی جه‌ستته‌ی‌ مرۆڤ له‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ده‌مار و خه‌مۆكی و شێرپه‌نجه‌ ده‌پارێزێت به‌ڵام ئه‌نجامدانی ڕاهێنانی زۆر قورس كه‌ له‌ توانای جه‌ستته‌ی‌ مرۆڤدا نه‌بێت زیانی مه‌ترسیدار ده‌گه‌یه‌نێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ باشتر وایه‌ هه‌ر وه‌رزشێك ئه‌نجامی ده‌ده‌یت به‌ پرس و ڕاوێژی كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زا بێت.


PM:06:31:20/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌