ته‌ندروستی -
باشی ته‌ندروستی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی هه‌یه به خواردنی خۆراكه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ته‌ندروستیه‌كی باش بن ئه‌وه ده‌توانن سوود له‌م خۆراكانه وه‌ربگرن.
1-سه‌وزه و میوه ڕه‌نگ سووره‌کان :
زانست ده‌مێکه سه‌لماندوویه‌تی که سه‌وزه و میوه ڕه‌نگ سووره‌کان یه‌کێکن له خۆراکانه‌ی که ده‌وڵه‌مه‌ندن به مادده دژه ئۆکسانه‌کان و کانزا و ڤیتامین و ڕیشاڵه‌کان که یارمه‌تی گۆڕینی پڕوتین و کاربۆهیدرات و چه‌وری ئه‌دات بۆ وزه ؛ هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌ند به کۆمه‌ڵێک پێکهاتوو که به هاوڕێی دڵ ناسراون و ڕێگه ده‌گرن له نه‌خۆشیه‌کان دڵ و جه‌ڵته.
میوه ڕه‌نگ سووره‌کان : وه‌ک هه‌نار ، شووتی ، شلیک ، تووتڕک ، شاتوو ، گێلاس ، سێوی سوور ، تووی سوور ، سیندی سوور ، هه‌ڵووژه‌ی سوور ، هه‌نجیری سوور ، ته‌ماته ( هه‌رچه‌نده لای زۆر که‌س وایه سه‌وزه‌یه ) ، هه‌رمێی سوور ، به‌ڵاڵوک ، تووتی کێوی ، کاڵه‌کی سوور.
2- سه‌وزه ڕه‌نگ سووره‌کان : وه‌ک چه‌ونده‌ر ،بیبه‌ری سوور ، که‌له‌رمی سوور ، پیازی سوور.
سه‌وزه و میوه ڕه‌نگ سووره‌کان :
1-چونکه ده‌وڵه‌مه‌ندن به مادده دژه ئۆکسانه‌کان : وێنه‌ی ( ئه‌نپوسیانین ) و( لایكۆپین ) و( ڤلاڤینۆید)و(ڕایسفیڕاتڕۆڵ ) یارمه‌تی خۆپاراستن ده‌ده‌ن له :
1-نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و جه‌ڵته و سه‌کته‌ی مێشک و ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان.
2-شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات و سیه‌کان و مه‌مک و ڕیخۆڵه ئه‌ستووره و سورینجک .
3- به‌رزی فشاری خوێن.
2- بڕێکی که‌م له وزه‌یان تێدایه : بۆ ڕێگری کردن و چاره‌سه‌ری قه‌ڵه‌وی و نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌کان زۆر به سوودن .
3- بڕێکی زۆر که‌م له سۆدێومیان تێدایه: بۆ خۆپاراستن و چاره‌سه‌ری له نه‌خۆشی وه‌ک به‌رزی فشاری خوێن و شه‌کره و دڵ و گورچیله زۆر به‌که‌ڵکن.
4- ده‌وڵه‌مه‌ندن به و کانزا و ڤیتامینه هه‌مه‌جۆره‌کان و بڕێکی باش له ڕیشاڵ و ئاو.
و : دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی