کۆلیسترۆڵ چیە ؟


 
ته‌ندروستی‌ - 

مادەیەکی مۆمی یە و جۆرێکە لە چەورییەکان ، کە پێکهاتەیەکی گرنگی خانەکانی لەشی مرۆڤە و سەرچاوەی دروستک کردنی .

1- ستیرۆید هۆرمۆنەکانە وەک{ تێستێسترۆن ، ئیسترۆجین}
2- دەردراوی زراو {کە گرنگە بۆ هەرسکردنی چەورییەکان }
3-سەرچاوەیەکی دروست کردنی ڤیتامین D یە .

ئایا کۆلیستڕۆڵ زیان بەخشە بۆ جەستە ؟
بەدڵنیاییەوە نەخێر ، بەڵکو پێکهاتەیەکی گرنگە بۆ ئەنجامدانی زیندەچالاکییەکان لە ڕێژەی ئاساییدا .
جەستەی مرۆڤ توانای بەرهەم هێنانی بڕی پێویست لە کۆلیستڕۆڵی هەیە لە جگەردا ، سەرچاوەیەکی تری کۆلیستڕۆڵ خواردنە وەک (زەردێنەی هێلکە ، گۆشت ، پەنیر ...هتد}

مەبەست لە کۆلیستڕۆڵی باش و خراپ چیە ؟
1- چەوری چڕی زۆرHDL : کە پیشی دەوترێت کۆلیسترۆڵی باش ، کە چەوری لە بەشەکانی جەستەوە دەباتەوە بۆ جگەر بۆ بەکارهێنان یان کردنەدەرەوەی.
2-چەوری چڕی کەم LDL : کە پێشی دەوترێت کۆلیسترۆڵی خراب ،کە بەرپرسە لە گواستنەوە چەوری هەرسکراو بۆ بەشەکانی لەش و لە ئەگەری زۆربوونیدا لە بۆری خوینەکاندا دەنیشێت و ئاستەنگ بۆ هاتووچۆی خوێن دروست دەکات .
4-چەوری چڕی زۆر نزم VLDL : پێشی دەڵێن کۆلیسترۆڵی خراپ
5-چەوری سیانی TG : بەرزی لەمیشدا هۆکارە بۆ گیرانی بۆرییەکانی خوێن .

{مەبەست لە کۆلیسترۆڵی گشتی کۆکراوەی ڕێژەی هەردوو LDL و HDL ە}

بەرزی کۆلیستڕۆڵ چیە ؟
زیاد بوونی ڕێژەی کۆلیسترۆڵە لە ڕێژەی ئاسایی کە بە گشتی نیشانەیەکی دیاری کراوی نیە ، بە پشکنینی خوێن دیاری دەکرێت و وا باشترە کەسێکی گەنج 5 ساڵ جارێک و ئەوانەی سەرو 45 ساڵن ساڵی جارێک پشکنین بکەن بەتایبەت ئەو کەسانەی مێژووی بەرزی کۆلیسترۆڵ لە خێزانەکەیانە هەیە .

ڕێژەکان بەم شێوەیە بۆ کۆلیسترۆڵی گشتی :

1- خوار 200mg/dl ئاساییە.
2- ڕێژەی خوار بەرزە کۆلیستڕۆڵ {200 -239} کە پێویستە شیوازی ژیان و خواردن یان بگۆرن.
3- بەرزە کۆلیستڕۆڵ : سەرو 240mg/dl .
پێویستە ئەوە بڵێن ڕێژەکان بە پێی تەمەن و بۆماوەی خێزانی دەگۆڕێت و پێویستە پزیشکی پسپۆر بڕیاری لەسەر بدات.

هۆکارەکانی بەرزی کۆلیستڕۆڵ چیە ؟
1- خوگرتن بە خواردنانەی کە چەورییان زۆرەو زیادە ڕەوویکردن تێیدا.
2- کەمی جوڵەو ئەنجام نەدانی چالاکی وەرزشی .
3- جگەرە کێشان ، بە تایبەت لە ئافرەتانا کە ڕێژەی کۆلیسترۆڵی خراپ LDL زیاددەکات و ڕێژەی کۆلیسترۆڵی باش HDL کەم دەکات .

 مەترسی بەرزەی کۆلیسترۆڵ لە ئەگەری چارە سەر نەکردنی ؟
پێش وەڵامی ئەم پرسیارە دەبێت ئەوە بڵێین کە چارەسەر بەردەستەوە بەباشی نەخۆشییەکە چارەدەبێت بەمەرجێک پشکنینی پیش وەختە بکەین.

زۆری کۆلیسترۆڵ و بەکارنەهێنانی لە لایەن جەستەوە بەتایبەت چڕی نزم LDL ، دەبێتە هۆی نیشتنی لەناو دیواری بۆرییەکانی خوێن و تەسکبونەوە و گیرانی بە دوادا دێت کە دەبێتە هۆی نەگەیشتنی خوێن بەو بەشانەی جەستە بۆنمونە لە دڵدا کە لەواەنەیە جەڵدەی دڵ دروست کات و ئەو شتانەی ئەگەری بەرزی کۆلیسترۆڵ زیاد دەکەن وەک
تەمەن ، کێشی زیادە ، بۆماوەیی.

چارەسەر :
دەرمان : گروپی statin لەگەڵ گۆڕینی بڕو جۆری خۆراک و وەرزشکردن کە دەبێت ئەم چارەسەرانەی لەژێر چاودێری و ڕێنمای پزیشک پسپۆڕ و دەرمانسازدا وەربگیرێت.


ئا: ژینەر قەرەداخی 
 خوێندکاری کۆلێژی دەرمانسازی



PM:03:31:13/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 2740 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌