پێشمه‌رگه سپۆرت -
لیۆنێل میسی ئه‌رجه‌نتینی و یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی خاووه‌نی پێنج جار نازناوی باشترین یاریزانی جیهان له ژیانی تایبه‌تی خۆیدا به كه‌سێكی داخراو له قه‌ڵه‌م ده‌درێت چونكه ئه‌م یاریزانه به هیچ جۆرێك له نێو تۆڕه كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به خۆیدا زانیاری تایبه‌ت به ژیانی خۆی و خانه‌واده‌ی بلاَو ناكاته‌وه و هیچ جۆره نهێنیه‌كیش ئاشكرا ناكات ته‌نانه‌ت له لێدوانه ڕۆژنامه‌وانییه‌كان و چاوپێكه‌وتنه‌كانیشدا زۆر به كه‌می وه‌لاَمی ئه‌و جۆره پرسیارانه ده‌داته‌وه كه تایبه‌تن به ژیانی خۆی ، سایتی سپۆرتس كیدای هیندی چوار لایه‌نی شاراوه‌ی ژیانی لیۆنێل میسی به فۆتۆ و به‌م شێوه‌یه بلاَو كرده‌وه كه زۆرێك له هه‌وادارانی هیچ ده‌رباره‌یان نازانن .
1 - یه‌كه‌م گرێبه‌ستی میسی له‌سه‌ر كلێنیكس بوو : جیاواز له‌وه‌ی كه لیۆنێل میسی گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها واژۆ ده‌كات و له نێو كۆنگره ڕۆژنامه‌وانێكانیدا كامێرایی له‌سه‌ر ده‌بێت ڕۆژێك له ڕۆژان كه ته‌مه‌نه‌كه‌ی 13 ساڵ بوو كارلس ڕیك شاسی سكرتێری پێشوی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌گه‌ڵ بینینی ئه‌م به‌هره‌مه‌نده بۆ خێرا واژۆكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵی دا هیچ جۆره كاغه‌زێكی ده‌ست نه‌كه‌وت به‌لاَم لیۆنێل میسی له‌سه‌ر كلێنێكسێك واژۆی گرێبه‌سته‌كه‌ی پێداو ئه‌گه‌ر ئه‌م كلێنێكسه‌ش نه‌بوایه میسی ئه‌م مێژووه‌ی بۆ خۆی تۆمار نه‌ده‌كرد.
2- له یه‌كه‌م یاری دا دوایی 34 چركه كارتی سوری به ڕودا به‌رز كرایه‌وه : میسی هه‌رگیز گیانی شه‌ڕه‌نگێزی نه‌بووه به‌لاَم ساڵی 2005 له یاری دۆستانه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ولاَته‌كه‌ی و به‌رامبه‌ر هه‌نگاریا دوایی یاریكردنی 43 چركه له‌گه‌ڵ ڕاكێشانی درێسه‌كه‌ی له‌لایه‌ن فانزاگی هه‌نگاری به مه‌چه‌ك لێی دا‌و به‌هۆیه‌وه له یاریگه ده‌ركرا ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م حاڵه‌تی ده‌ركردنه تا ئێستا دووباره نه‌بۆته‌وه .
3- پێش نیازێكی میسی كرا به بڕیار : میسی له ته‌مه‌نی تازه‌پێگه‌یشتووی و لاوی دا زۆر ئاره‌زووی كۆكا كۆلای ده‌كرد به‌لاَم كۆكا كۆلا بۆ یاریزانی تۆپی پێ زۆر زیان به‌خشه كاتێك هه‌واڵی زۆر خواردنی كۆكا كۆلا گه‌یشته ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی میسی پێش نیازی كرد كه ماشێنی فرۆشتنی كۆكا كۆلا له‌به‌ر ده‌م یانه‌كه‌ی لاببرێت و به‌رپرسانی یانه‌كه‌ش به گوێیان كرد .
4- ئه‌گه‌ر كێشه‌ی ته‌ندروستی نه‌بوایه میسیمان نه‌ده‌بینی : میسی له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا كێشه‌ی گه‌شه‌كردنی هه‌بوو هه‌ربۆیه هه‌موو شه‌وێك ده‌رزی هۆرمۆنیان لێ ده‌دا كه به‌های ئه‌و ده‌رزیانه له مانگێكدا 900 دۆلار بوو وه خێزانه‌كه‌شی نه‌یان ده‌توانی خه‌رجی چاره‌سه‌ره‌كه دابین بكه‌ن و ته‌نانه‌ت یانه ئه‌رجه‌نتینێكه‌شی له توانایی ئه‌وه نه‌بوون ئه‌و خه‌رجییه بگرنه ئه‌ستۆ ڕازی بوونی میسیش به گرێبه‌سته‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه له پێناو ڕزگار بوونی بوو له‌و نه‌خۆشیه‌دا و چونكه به‌رشه‌لۆنه ئاماده‌ی خه‌رجییه‌كانی سه‌رجه‌م چاره‌سه‌ری ئه‌و بوو .