تهندروستی -
ماددەی زینك یەكێكە لەو ماددە گرنگانەی بەشداری زیندە چالاكییەكانی لەش دەكات و سوودێكی زۆری بۆ مرۆڤ هەیە.
سوودەكانی ئهم ماددهیه:
- رێگرە لەتووشبوون بەشێرپەنجەی (سەر ، مل ،مەمك، پرۆستات).
- زۆر بەسوودە بۆ گەشەی منداڵ و تەندروستی پێست.
- زینك رۆلێكی گرنگی هەیە لەدروستكردنی ئەنسۆلین و پاراستن و گواستنەوەی.
- سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەكات و كاری خانەكانی لەش و پرۆتینەكان و رێك دەخات.
- بەشدارە لەكاری هۆرمۆنی غودەی دەرەقی ،رۆڵی سەرەكی دەگێرێت بۆ چاك بوونەوەی برینی لەش.
- ماددەی زینك یەكێكە لەماددە سەرەكیەكان لەكاتی سكپڕی و دروست بوونی كۆرپەلە و یارمەتی پیتاندن دەدات.
نیشانەكانی كەمبوونەوەی ماددەی زەنك لە لەشدا:
* تووشبوون بەسكچوون، لاوازی بەرگری و فەرمانەكانی دەمار.
* خەو زڕان، زۆر تووش بوون بەپەتاو ئەنفلۆنزا.
* نەمانی ئارەزووی خواردن.
ئەو خۆراكانەی سەرچاوەی ماددەی زەنكن بریتین لە (سپێناخ، تۆوی كولەكە، تۆوی شووتی، گوڵەبەرۆژە، گوێزی هیندی، گۆشتی سوور، مریشك).
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی