بۆ گەیشتن بە خولی پلە یەک پاڵاوتن ئەنجام دەدەن


پێشمەرگە سپۆرت-

یەکێتی بالەی عیراق  لقی سلێمانی پاڵاوتنی یانەکانی شاری سلێمانی و شاری هەڵەبجە ئەنجام دەدات.

مەبەست لە ئەنجامدانی پاڵاوتنەکە دیاری کردنی یانەیەک دەبێت بۆ گەیشتن بە خولی پلە یەکی بالەی یانەکانی عیراق .

سەبارەت بە ئەنجامدانی یارییەکانی ئەو خولە  جەمال رەشید محەمەد سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی بالەی عیراق تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرتی راگەیاند و وتی :"یەکێتیەکەمان پاڵاوتن بۆ هەر سێ یانەکانی چەمچەماڵ ، قەرەداغ ، پەیام نوێنەری شاری هەڵەبجە ئەنجام دەدات".

، سەرۆکی یەکێتی بالەی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا کە لە رۆژی چوار شەممە و کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ یەکەم یاری ئەو پاڵاوتنە لە نێوان تیپی بالەی یانەکانی چەمچەماڵ و قەرەداغ ئەنجام دەدرێت ، وە یانەی پەیام کە نوێنەرایەتی شاری هەڵەبجە دەکات چاوەڕوان دەبێت .


PM:09:11:03/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 1624 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌