تهندروستی -
پۆتاسیۆم لەکانزا گرنگەکانە بۆ لەش تا ئەرکەکانی بەباشی بەجێ بگەیەنێت بەڵام چەند نیشانەیەک ھەیە کەئاماژەیە بۆ بونی کەمی پۆتاسیۆم لەلەشدا، لەوانەش:
1- گرفتی کاری سستمی دەماری
2-خواست لەسەر زۆر خواردنی شیرینی
3- لاوازی جوڵەی ماسولکەکان و گرژبونی و نەبوونی چالاکی کارەکانی.
4- گرفتی گەدە و کۆئەندامی ھەرس.
5- سەرگێژخواردن .
6- کەمی پۆتاسیۆم گرفتی ماسولکەکان دروست دەکات و دەبێتە ھۆی ئیفلیجی .
7-سک ئاوسان و ھەستکردن بەتینوێتی زۆر .
8-گرفتی ژیری و مێشک و لاوازی بیر.
9- سەرمابونی دەست و پەلەکان سەرباری گەرمای زۆر.
10- ئازاری جومگەکان و لێو و دەم لەرزین.
پۆتاسیۆم لە چیدا هەیە؟
سەرچاوە دەوڵەمەندەکانی پۆتاسیۆم بریتین لە: فاسۆلیای سپی و پاقلەمەنییەکانی دیکە، دانەوێڵەکان، سەوزە گەڵاپانەکان، پەتاتە، میوە وشککراوەکانی وەک قەیسی و قۆخ، میوە فرێشەکانی وەک مۆز، برۆکلی، نیسک و چەندینی دیکە