تهندروستی -
هەندێكجار مرۆڤ تووشی خۆربردن دەبێت و هەندێك نیشانەی تێدا دەردەكەوێت، گرنگە مرۆڤ بزانێت چۆن تووشی خۆربردن بووە و ئەمانە نیشانەكانیەتی:
- سەرئێشەیەكی زۆر و گێژخواردن.
- دڵ تێكەڵهاتن و رشانەوە.
-زیادبوونی لێدانی دڵ و بورانەوە.
-گرژبوونی ماسولكەكان.
- كەم ئارەق كردنەوە لەگەڵ ئەوەدا هەست بە گەرما دەكەیت.
- قورسی توانای شت قووتدان و نارێكی هەناسەدان.
بۆ خۆپاراستن لەخۆربردن دەبێت ئەم رێنماییانە پەیرەو بكرێت:
- هەوڵ بدە كەمتر بچیتە بەرخۆر بەتایبەت لە كاتەكانی نێوان كاتژمێر 11 بەیانی تاوەكو 3 ئێوارە.
- بەكارهێنانی دژەخۆر پێش چوونە بەر خۆر.
- خواردنەوەی شلەمەنی زۆر بۆ دووركەوتنەوە لەووشك بونەوە.
-هەوڵ بدە كڵاو یاخود چەتر بەكاربهێنە لەكاتی چوونە بەرخۆر.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی