‌ته‌نها به‌ یه‌ك ڕێگه‌ی‌ ئاسان ده‌بیته‌ خاوه‌نی دڵێكی ته‌ندروست


 
ته‌ندروستی‌ - 

هەركەسێك گەشبین بێت لەژیاندا ئەوا بەرهەمەكەی دەچنێتەوە ، چونكە گەشبینی كلیلی تەندروستیەكی باش و ژیانە.

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێی ئەمریكی دەركەوتووە ئەو كەسانەی گەشبینن خاوەنی بۆچوونی ئەرێنین لەبارەی دوارۆژ و كەمتر تووشی نەخۆشیەكانی دڵ و دەمارەكان دەبنەوە.

لێكۆڵینەوەكە لەزانكۆی ئەلینۆی ئەمریكی ئەنجام دراوە و ئەنجامەكەی لە گۆڤاری (BMJ Open) ی زانستی بڵاوكراوەتەوە و زانایان لێكۆڵینەوەیان كردووە لەزانیاری 4900 كەس و هەڵسەنگاندنیان كردووە بۆ تەندروستی دڵ و دەمارەكان و فشاری خوێن و رێژەی شەكر و كۆلیسترۆل و چالاكی جەستە و بۆیان دەركەوتووە گەشبینی دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی تووشبوون بەنەخۆشیەكانی دڵ و دەمارەكان.

پرۆفیسۆر رۆزالیا هێرناندیز سەرۆكی تیمی لێكۆڵینەوەكە ووتی: بۆیان دەركەوتووە هەرچەند رێژەی گەشبینی زیاتر بێت لای كەسانی پێگەیشتوو ئەوا مەترسی تووشبوونیان بەنەخۆشیەكانی دڵ و دەمارەكان كەمترە.

ئا: ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



PM:07:32:18/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 1417 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌