پێشمه‌رگه سپۆرت -
له شاری هه‌ولێر و له نێو باره‌گه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستاندا و به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان و نوێنه‌ری یانه‌كانی ( هه‌ڵۆ ، سیروانی نوێ ، ئارارات و ده‌ربه‌ندیخان ) كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری بۆ ئه‌نجام دانی دوا قۆناغی خولی پله یه‌كی لاوانی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام درا .
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا و دوایی ڕاوێژ و له‌سه‌ر داوایی نوێنه‌ری یانه‌كان بڕیار درا به ده‌ست پێكی یاریه‌كانی دوا قۆناغ له به‌رواری 31 / 8 / 2018 و هه‌روه‌ك بڕیار درا كه ته‌واوی یاریه‌كانی قۆناغی كۆتایی خوله‌كه له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام بدرێت و دوو ڕۆژ جارێك گه‌ڕێكی یاریه‌كان ئه‌نجام بدرێن و خاوه‌ن زۆرترین خاڵیش ببێته پاڵه‌وانی خوله‌كه .