ته‌ندروستی -
تەقاندنی جومگەی پەنجەکان خوو و ڕەفتارێکی باوە کە خەڵکی پێی هەڵدەستن و هه‌ندێك لایان وایه ئه‌م كاره ئاساییه و هه‌ندێكی دیكه‌ش به خویه‌كی نه‌شیاو باسی ده‌كه‌ن.
هەرچەندە لەوانەیە لەڕێیەوە هەستێکی خۆشت پێ ببەخشێت لەهەمان کاتدا خەڵكانی دەوروبەرت بەرەو ئەوە دەبات کە بە ڕەفتارێکی نەویستراو و نامۆ لێکی بدەنەوە.
تەقاندنی پەنجەکان نابێتە هۆکار بۆ هەوکردنی جومگە (Arthritis)، بەڵام توێژینەوە دەری خستووە کە سەردەکێشێت بۆ کێشەی تر وەکو ئاوسانی جومگە و لەدەستدانی هێز و توانای دەست، یان دەبێتە نیشانەیەك لە لە نەخۆشییەکی توندی دەماری بە پێی زۆری و ماوەی خوو پێوەگرتنی ئەو ڕەفتارە.
دكتۆر خالید عبدالرحمن رفیق
پزیشكی جومگەو فەقەرات و رۆماتیزم