پێشمه‌رگه سپۆرت -
به پێی نوسراوێك كه لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیه وه‌رزشییه‌كانی - لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراقی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م یه‌كێتییه وه‌رزشیه‌كان و یانه‌كانی عێراقی كردووه ڕۆژی 15 / 9 / 2018 ی وه‌ك یه‌كه‌م ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان دیاری كردووه .
لیژنه‌ی ناوبراو سه‌رجه‌م یانه‌كان و یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كانی ئاگادار كردۆته‌وه كه ناوی پاڵێوراوانیان بۆ یه‌كێتیه وه‌رزشییه‌كان بۆ وه‌رگرتنی پله‌ی ئه‌ندامێتی ده‌سته‌ی كارگێڕی به‌ر له مانگێك ڕه‌وانه بكه‌ن به‌مه‌رجێك :
یه‌كه‌م - نوسراوی یانه یاخود یه‌كێتی ناوه‌ندی شاره‌كان كه پشتگیری هه‌ڵگری نوسراو بكات كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وان ده‌كات و ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ك له ( لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردن ) یه‌كێتی وه‌رزشی بكرێت .
دووه‌م - پاڵێوراو پێویسته به‌ڵگه و نوسراوی ڕاست پێشكه‌ش بكات كه له‌و یه‌كێتیه‌ی كه خۆی بۆ ده‌پاڵێوێت پسپۆڕی بێت یاخود یاری ئه‌و یه‌كێتیه‌ی كردبێت و نوسراوه‌كانیشی ده‌بێت له‌لایه‌ن یانه یاخود یه‌كێتیه ناوه‌ندیه‌كان پشت ڕاست كرابێته‌وه .
سێهه‌م - بڕوانامه‌ی پاڵێوراو نابێت پله‌ی خوێندنی له ناوه‌ندی كه‌متربێت ، هه‌روه‌ها به‌ڵێن نامه پڕ بكاته‌وه له‌سه‌ر ڕاستی و دروستی به‌ڵگه‌كان .
چواره‌م - پاڵێوراو پێویسته سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌كانی كۆپی بكات به شێوازی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ و فۆڕمی خۆپالاَوتن پڕبكاته‌وه و له ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژدا وه‌لاَمی پالاَوتنی یاخود ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ده‌درێته‌وه و پاڵێوراویش ده‌توانێت له ماوه‌ی 3 ڕۆژدا تانه له ڕه‌ت كردنه‌وه‌كه‌ی بگرێت .