‌نیشانه‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ ئاو له‌ جه‌سته‌دا


 
ته‌ندروستی‌ - 

لەگەڵ هاتنی وەزری گەرما و هاوین و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، مرۆڤ بەرگەی ئەو گەرمیە ناگرێت و هێشتنەوەی جەستە بەشێداری كارێكی زۆر پێویستە ، چونكە هەموو رۆژێك مرۆڤ بڕێك ئاو لەجەستەی لەدەست دەدات لەرێگەی ئارەقكردنەوە و هەناسەدان.

ئەگەر هەستت بەم نیشانانە كرد ئەوا بزانە رووبەڕووی كەمبوونەوەی ئاو لەجەستەدا بوویتەتەوە:

-كەمی میزكردن و گۆڕانی رەنگی میز و تۆخبوونەوەی زیاتر لە ئاسایی.
-تینویەتی لەرادەبەدەر و ووشكبوونەوەی ناودەم.
- هەستكردن بە هیلاكی و خاووبوونەوە.
- هەستكردن بە گێژبوون و شڵەژان.

چەند ئامۆژگارییەك بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمبوونەوەی ئاو لەجەستە:

-هەڵگرتنی دەبەیه‌ك ئاو بەدرێژایی رۆژ كە قاشێك لیمۆی تێدا بێت.
- خواردنەوەی كوپێك ئاو لەكاتی لەخەوهەستان و پێش خەوتن.
- خواردنەوەی ئاو پێش وەرزشكردن و لەدوای راهێنانی وەرزشی. 
- خواردنی ئەو میوە و سەوزەواتانەی دەوڵەمەندن بەئاو بەتایبەت لیمۆ و پرتەقاڵ و شووتی و كاهوو و تەماتە.

ئا:ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی


PM:03:50:08/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 1706 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌