ته‌ندروستی -
نه‌خۆشی شه‌كره یه‌كێكه له نه‌خۆشیه بڵاوه‌كان له جیهاندا و ساڵانه به‌هۆیه‌وه چه‌ندین كه‌س گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، ئه‌و كاته‌ی په‌نكریاس توانای كاركردنی نابێت به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست ئه‌وه شه‌كر له‌ناو خوێندا كه‌ڵه‌كه ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه ئاستی شه‌كر له خوێندا به‌رز ده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی توشبوون به شه‌كره.
ئه‌و كه‌سانه‌ی توشبوون به شه‌كره پێویسته ئه‌م ڕێنماییانه جێ به‌جێ بكه‌ن:
-پیاسەكردن: لە هەفتەیەكدا سێ‌جار بكرێت واتە 150 خولەك لەهەفتەیەك.
- وەرزشی یۆگا زۆر بەسوودە بۆ نەهێشتنی دڵەڕاوكێ و پشوو بەمێشك دەدات.
-مەلەكردن: لە هەفتەیەكدا سێ‌جار بكرێت و هەر جارەی 10 – 15 خولەك و دەبێتە هۆی سووتاندنی چەوری و كالۆری و هەروەها پشوو بە مێشك دەدات و فشار لەسەر جومگەكان كەمدەكاتەوە.
ئەو ڕێكارانە چین كەپێویستە بۆ وەرزش كردن بكرێت:
- زانینی رێژەی شەكر پێش وەرزش كردن و پاش وەرزش كردن تا دەر ئەنجامی وەرزشەكە بزانرێت.
- لەجۆری یەكەم و دووەمی نەخۆشی شەكرە ڕێژەی پێوانی شەكرە 250 ملم /لتر كەمتر نەبێت بە تایبەت لە جۆری یەكەم دابەزینی شەكرە دروست دەبێت كە مەترسی دەبێت.
- ئەگەر 5 خولەكی یەكەم بە گەرمی وەرزش بكرێت ئەوا 5 خولەكی دواتر بە هێواشی وەرزشەكە بكرێت باشترە.
- خواردنەوەی ئاو پێش و پاش وەرزش كردن زۆر گرنگە.
- ئەگەر هەستت بە دڵە ڕاوكی و هەناسە توندی یان گێژ بوون كرد دەبێت واز لەوەرزشەكە بهێنرێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی