تهندروستی -
خۆشتن لە وەرزی هاویندا بەتایبەت یەكێكە لە كارە حەز پێكراوەكان لە لای زۆربەی خەڵك چونكە وا دەكات كە رزگارت بێت لە ئارەق و گەرمای زۆری هاوین و هەست كردن بە چالاكی زیاتر و پشودان.
لەوبارەوە پزیشكی پێستی ئەڵمانی برنادیتە ئیبرلاین دەڵیت:"كە خۆشتنی بەردەوامی رۆژانە زیان بە پێست دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی وشك بونەوەو توش بوون بە ئەكزیما چونكە بە كارهێنانی ئاو و سابون زیاد لە پێویست وادەكات پێست چینی چەوری خۆی لە دەست بدات كە پارێزەری پێستەكەیە".
ئەوەش دەڵێت:"پێویستە ئەو پاكەرەوەو سابونانەی بەكاری دەهێنیت بێ بۆن و بێ رەنگ و موادی پارێزەر بن، هەروەها ئەو ئاوەی بەكاردێت بە بەردەوامی ئاوی گەرم یاخود سارد نەبێت بەڵكو ئاوێكی شلەتێن بێت كە نزیك لە پلەی گەرمی لەشەوە بێت و لە دوای خۆشتنش كرێمی شێدار كردنەوەی پێست بە كاربهێنرێت".
راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی